برێت مەکگۆرک بۆ چارەسەری کێشەی کەرکوک چەند کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 461 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ڕایدەگەیەنن بەوردی چاودێری دۆخی کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان دەکەن و رێگە بەھیچ گرژیەکی گەورە نادەن، بۆ ئـەم مەبەستەش نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئـەمریکا بۆ شەری داعش (برێت مەکگۆرک) گەیشتە عێراق.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بریار وایە سەردانی ھەرێمی کوردستانیش بکات.

چاودێران پێیان وایە ئـەم سەردانەی برێت مەکگۆرک دەرچەیەک دەبێت بۆ رزگار بوون لەم دۆخە چەقبەستووەی نێوان ھەرێم و بەغدا، وە بەچری گفتوگۆکان لەنێوان ھەردوولا دەست پێ دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.