نیشتمانی من

لەلایەن ستاندار Posted on 622 جار بینراوە

تێكۆشەر حوسێن

هەست دەکەم هەندێ جار دەمەوێ شتێک بڵێم ، هەندێک جاریش دەمەوێ شتێک بنوسم ، بەڵام مەخابن دزەکانی وڵاتەکەم هێندە بە ئەزمونن هەست و ڕازو نیەت و توانای هەموومانیان دزیوە .

لەم نیشتمانەی منا کە وەک جەنگەڵستانێک وایە ( گوێدرێژ ) ێک دێت ئامۆژگاری ( کەڵەشێر ) ئەکا و پێی دەڵێت بەرلەوەی بێیتە نێو نیشتمانەکەی من ئەبێ فێری ئەوە بیت بانگ دان بە هەموو جۆرەکانیەوە قەدەغەیە هەرچی پیاسە هەیە ، هەرچی لوتکە هەیە ، هەرچی هاوار هەیە ، هەرچی ئازادی ، دیموکراسی ، کورسی ، ئەمانە هەموویان قەدەغەن لێرە ، بەڵێ قەدەغەن .

دنیابوو ئەگەر یەکێکتان نیشتمانێکتان بینی گەلێکی بەختیار و هۆشیار بە ئاڵایەکی ڕەنگ سوری ئاڵ بەخوێنی شەهیدان کە لە ناویا خۆرێک هەبوو هەڵگری ۲۱ تیشک بوو ، ئەشەکایەوە ، ئینجا دەوڵەتەکەشیان ناو نابوو ( کوردستان ) ئەوا هەرگیز نەکەن شتی وابکەن بیدرکێنن و ئاهەنگی دەوڵەتەکە سازبکەن ، وامەکەن مەرگی خەونە لە مێژینەییەکەتان بەچاوی خۆتان ببینین ، چونکە یاسای گەردوون وایە خەونەکانیش لە چرکەساتی بەدیهاتنیان ماڵئاواییمان لێدەکەن.

چ نەنگیەکە پەنجە ئەخەیتە سەر هەر شتێک ، هەر دزیێک ، هەر گەندەڵی یەک ، هەر ئازادیەک ، هەر دادپەروەریەک ، هەر دیموکراسیەتێک ، هەر هەڵبژاردنێک ، هەر موقەدەساتێک ، هەر پەروەردەیەک ، هەر زانکۆیەک ، هەر هاوینەهەوارێک ، هەر سروشتێک ، هەر ڤێلایەک ، هەرکێڵگەیەک ، هەر بۆڕیە نەفتێک ، هەر تانکەرێک ، هەر خیانەتێک ، هەر شەنگالێک ، دەوڵەتی هەر بەهارێک ، نوکی هەر قەڵەمێک ، هەر سەردەشتێک ، هەر سۆرانێک ، هەر کاوەیەک چ لە گەرمیان بێ یاخود کوێستان ، چ لەشاخ بێ یاخود شار ، هەر ….هەر………. هتد

دیسانەوە دەوڵەتەکە دەڵێنەوە ، دیسانەوە قەوانی شەرعیەتی شاخ و شۆڕشگێڕی لێئەدەنەوە ، دیسان و دیسان و دیسان
هەر چەپڵەشیان بۆ لێ ئەدەنەوە !

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.