ستاندەر
ئاراس شێخ جەنگی رایدەگەیەنێ چەند رۆژێکە وەزارەتی پێشمەرگە ھیچ پاڵپشتیەکی بۆ پێشمەرگە لە تەلوەرد نەناردوە و، وەک چۆن تەلوەرد چۆل کراوە لەلایەن پارتی مەلا عەبدولڵاش پاشەکشە کراوە.
ناوبراو راشیگەیاند پێشتر سەرکردایەتی سیاسی کوردستانیان لەو مەترسیانە ئاگادارکردبویەوە بەڵام گوییان بۆ نەگیراوە ئێستا ئەمریکا رووداوەکان دەبینێ بەڵام بێ دەنگی لێدەنوێنێت.
جێ ی باسە ئێستا ناو شاری کەرکوک خۆبەخشەکان بڵاوبونەتەوە و ڕایدەگەینن بەرگری لە شارەکەیان دەکەن لە ئەگەری کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.
ھاوکات دامەزراوە میدیاییەکانی پارتی ناوی ھەریەک لە (باقل تالەبانی، لاھور شیخ جەنگی ، ھیرۆ ئیبراھیم ئەحمەد) بە خیانەتکردن دەھێنن