زانیارییه‌كان له‌ پشتى ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه‌  ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌ورانه‌ى ده‌بێ مێژوو بیانوسێـته‌وه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 581 جار بینراوە

سەرتیپ قەشقەیی

له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه‌كه‌ى 25ى ئه‌یلول، چه‌ندین هه‌وڵى ناوخۆى و ده‌ره‌كى له‌ باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم دران، به‌ڵام بارزانى و ژماره‌یه‌ك له‌ حزب و كه‌سایه‌تییه‌كانى ده‌وروبه‌رى گوێیان پێنه‌دا، لێره‌وه‌ رۆژانه‌ به‌شێك له‌و هه‌ڵه‌ مێژوویانه‌تان بۆ ده‌خه‌مه‌ڕوو:
1. برێت ماكگۆڕك، نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕى داعش، رۆژى 20ى ئه‌یلول( 5 رۆژ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم)، سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد، له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێـتى كۆبۆوه‌، توانى ره‌زامه‌ندى هه‌ردوولایه‌ن به‌ده‌ستبهێنێت له‌ باره‌ى دواخستنى ریفراندۆم، پاشان داواى لێكردن كه‌سێك له‌ بزوتنه‌وى گۆڕان و یه‌كێتى له‌گه‌ڵى بێن بۆ پیرمام، بۆئه‌وه‌ى بارزانى بزانێت، كه‌ یه‌كێـتى و گۆڕان له‌گه‌ڵ دواخستنى ڕیفراندۆمن، هیچ كه‌س له‌ سه‌ركرده‌كانى ئه‌و دوو حزبه‌ ئاماده‌نه‌بوون بچنه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بارزانى، چونكه‌ پێیانوابوو: بارزانى گوێ ناگرێ، به‌ڵام دواجار قوباد تاڵه‌بانى رازیبوو له‌گه‌ڵى بچێت.
دواى ئه‌وه‌ى بریت ماكگۆڕگ و قوباد تاڵه‌بانى، له‌ ده‌باشانه‌وه‌ هه‌مان ڕۆژ له‌رێگاى كۆپته‌رى تایبه‌ته‌وه‌ ده‌چنه‌ پیرمام، بارزانى خۆى ده‌دزێته‌وه‌ ( پێشتر واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ دانرابوو)، به‌ برێت مامگۆڕگ راده‌گه‌یه‌نرێت: بارزانى سه‌فه‌رى دهۆكى كردووه‌و، ناتوانێ شانده‌كه‌ له‌ ئێستادا ببینێ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى توڕه‌بوونى برێت ماكگۆڕگ.


2. رێككه‌وتنى 22ى ئه‌یلول، ئاسۆ ئه‌ڵمانى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێـتى، له‌ رێگه‌ى ته‌له‌فۆن 11 خاڵ له‌ باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى ریفراندۆم له‌ كه‌ركووك بۆ بارزانى ده‌خاته‌روو، به‌ڵام له‌ وه‌ڵامدا بارزانى رایده‌گه‌یه‌نێت: خۆى ته‌حه‌مولى مه‌سئولیه‌ت ده‌كات و دواى ریفراندۆمیش سه‌ردانى كه‌ركووك ده‌كات.


3. رۆژى 24ى ئه‌یلول، ره‌فعه‌ت عبدالله‌، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانى كه‌ركووكییه‌كان له‌گه‌ڵ بارزانى، دووباره‌ داواى لێكرد ریفراندۆم له‌ كه‌ركووك ئه‌نجامنه‌درێت، به‌ڵام بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سول، نه‌جمه‌دین كه‌ریم سووربوون له‌سه‌ر ریفراندۆم. ره‌فعه‌ت عبدالله‌ له‌ دواین خوله‌كه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ بارزانى وت ” ده‌كرێ ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتى له‌ كه‌ركووك له‌گه‌ڵ نه‌بین؟”، بارزانى له‌ وه‌ڵامدا، وتى ” شه‌ڕاكه‌ت له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆتایى پێهاتووه‌، ئه‌گه‌ر كارى وابكه‌ن به‌یاننامه‌تان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌م”.


4. هه‌ریه‌ك له‌ قوباد تاڵه‌بانى و نێچیرڤان بارزانى، به‌رنامه‌یه‌كى باشیان دانابوو، به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى بارودۆخى ئابوورى و دارایى هه‌رێمى كوردستان (به‌رنامه‌ وابوو له‌ مانگى ئه‌یلول له‌ په‌ڕله‌مانى كوردستان ده‌ستكاری سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى موچه‌ بكرێت)، سه‌ڕه‌راى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سێ قۆڵى له‌گه‌ڵ بارزانى، به‌مه‌به‌ستى نه‌رمى نواندن له‌ پرسى ریفراندۆم، به‌ڵام بارزانى هه‌ر گوێى لێ نه‌گرتن، دواجار ئه‌و پلانه‌ى ئه‌وان تا ساڵى 2019 دایاننابوو، له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه‌ تێكچوو.
5. هه‌ریه‌ك له‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم و سه‌لاحه‌دین محمد بهائه‌دین، عیرفان عبدالعزیز، له‌و كه‌سانه‌بوون، زۆرترین جار داوایان له‌ بارزانى كرد، له‌ پرسى ریفراندۆم پاشه‌كشه‌ نه‌كات.

ماویه‌تى هێشتا ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.