كاروان نجات عمر
ڕۆحی كێشه‌كان په‌یوه‌ندی به كورسی سهرۆكایهتیهوه هه‌یه، سه‌ره‌تای كێشه‌ی كورد‌و عره‌ب به تێكچونی په‌یوه‌ندی نێوان نوری مالكی و مسعود بارزانی ده‌ستی پێكرد، واته كێشه‌ی كه‌سی بوو، كرایه كێشه‌ی قه‌ومی، بۆ هه‌موو ئه‌م قسانه‌مان به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم قسه‌كانم وایه، ئه‌گه‌ر هه‌موو حیزبه‌كان ڕازی بن به‌وه‌ی كاك مسعود ببێته‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌یانی وه‌زعی كوردستان زۆر باش ده‌بێ.
ڕاسته ڕیفراندۆم سه‌ری ئه‌زمونه‌كه‌ی خوارد، بانگی سه‌ربه‌خۆیی دۆزێكی ڕاوایه، به‌ڵام هه‌ڵگرانی ئه‌و دۆزه محامیهكی فاشلن، وه‌چه‌ند حیزب و لایانێكیش تاوانبارن به دنه‌دان و پاڵپشتی سته‌م له‌كوردستان، جگه له‌سه‌رانی ڕیفراندۆم، ئه‌و لایانانه‌ی هه‌میشه بهوتاف و كۆڕه‌كانیان بازاڕی عاتیفه‌ی خه‌ڵكیان ده‌جوڵاند، ههڵپهڕێكێكانی ناو په‌رله‌مان و ته‌زویر چیهكانی ڕیفراندۆم، هه‌موویان تاوانباری مێژوون.
ئێستا 53% خاكی كوردستان له‌ژێرده‌ستی حكومه‌تی عێراقیه، به‌قه‌ولی خۆیان حه‌شدی شه‌عبی دڵی كوردستانی داگیركردوه، به ئیتفاق بێ یان به‌ئاشبه‌تاڵ بێ كه‌ركوك و بیره‌نه‌وته‌كان چۆڵكران، یه‌كیه‌تی و پارتی یه‌كتر ته‌خوین ده‌كه‌ن، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن به‌ڕێككه‌وتنی ئیقلیمی دۆخه‌كه وای لێهات، هۆكاره‌كه‌ی عینادی بارزانی بوو، به‌پێشنیاری توركیا‌و زه‌ختی ئێران له یه‌كیه‌تی و پێشڕه‌وی قاسم سوله‌یمانی به‌هاوپه‌یمانی شیعه‌و ئێران، كه پارتی دیسان یه‌كیه‌تی به‌كارهێنا، ڕوداوه‌كان ویفاقی ئیقلیمی بوو وه‌ك 1975 به‌ڵام یه‌كیه‌تی به‌هۆی ناوكۆكی ناوخۆی یه‌كتره‌وه، خه‌ریكه پارتی سه‌لامه‌ت ده‌رچێ، له‌ڕاستیدا هه‌ردولا تاوانبارن.
ئیداره‌ی ئه‌مركا( ستافی دۆناڵد تره‌مپ) ڕای گه‌یاند ئێمه بێلایانین، سه‌كردایه‌تی كورد زۆر نه‌زانانه مامه‌ڵه ده‌كا، پێی وایه ئه‌مریكا تداخل ده‌كا، به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق 2005 كورد ده‌نگی به‌به‌ڵێ بۆ داوه هێزه‌كانی سوپای عێراق سیاده‌ی ته‌واویان هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو خاكی عێراق و ئاسمانی عێراق، مه‌سه‌له‌ی به‌رگری فرۆشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیه به‌كورد له‌پێناوی به‌ررژه‌وه‌ندی، ئه‌گینا باكهركوك نه‌وت و غازی لێنه‌بوایه بابزانین ئاوا ده‌بوو.
به‌هۆی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و كورسیه‌وه موچه بڕا، به‌هۆی ده‌ستبردن بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان په‌كخرا، به‌هۆی بڕیاری ڕیفراندۆم (هێڵی ته‌ماس-36)و ناوچه جێناكۆكه‌كان چۆڵكرا، پارتی دیموكرات ته‌بیعاتی وایه كێشه‌یه‌ك دروست ده‌كات چاره‌سه‌ری ناكا ده‌چێ بۆ كیشه‌ی دوه‌م و سێیه‌م..هتد، بۆچونێكی هه‌یه ده‌ڵێن: پارتی چاره‌سه‌ری پێیه بۆ ئه‌م واقعه، له‌ڕاستیدا هه‌ڵه‌یه هیچ به‌دیلێك له‌به‌رده‌ست نیه‌و سه‌ركردایه‌تی كورد به‌تواوی توشی داڕمانی نه‌فسی بووه، دانیش نانێ به‌وه‌ی ئه‌م دۆخه به‌هۆی نه‌زانی و هه‌ڵه‌و عینادی ئه‌وانه‌وه دروست بووه.
بۆچونی هه‌رێمی كه‌ركوك و (سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، هه‌ولێرو دهۆك) كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تره، ئه‌وسا دووههرێمیان سه‌ربه‌ئێران و دووه‌كه‌ی تر سه‌ربه توركیا ده‌بن، ده‌توانین بڵێین كۆی گێژاوو كیشه‌كان له‌وێ په‌نگ ده‌بن، پاشان كێشه‌ی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ هه‌رێمه‌كان، پاشان هه‌رێمه‌كان له‌وانه‌یا داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن، هه‌رچه‌ندی هه‌رێم له‌ناو هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت ده‌وڵه‌تی عێراق به‌هێزترده‌بێت و مه‌سه‌له‌ی دۆزی كورد و ناوچه‌ی(متنازع علیها) له‌ده‌ستدانیان ئه‌گه‌رێكی نزیكتر ده‌بێت.
به‌بۆچونی من چاره‌سه‌ره‌كه ئه‌وه‌یه كورد بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا، داهاتی نه‌وت به‌گوێره‌ی ده‌ستور ڕاده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ند بكا، داوابكات به‌شه بوجه‌ی كورد بكاته 20%، پاشان داوای دابه‌شبونی عێراق بكات بۆ 3 هه‌رێم، هه‌رێمی كورد، هه‌رێمی سونه، هه‌رێمی شیعه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی داوای كرد كه‌ركوك بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ یان هه‌رێمێك له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یهكگرتوهكانا بێت، یان هه‌رێمێكی هاوبه‌ش، كورد هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بۆكه‌ركوك هه‌ڵبژێرێ، چونكه سه‌روه‌ری عێراق له‌ق ده‌بێت له‌وانه‌یا هه‌رێمه‌كان داوای سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی باسمانكرد وه‌ك و ستراتیژی داهاتوی كوردستان له‌ماوه‌ی 4 بۆ5 ساڵی ده‌وێ، لهوماوهیا كورد هه‌وڵی بونیادنانی سوپایه‌كی یه‌كگرتو، ئابورهیكی به‌هێز، سیسته‌مێكی دامه‌زراوه‌یی تۆكمه بدات، دووباره به دیبلۆماسیه‌تی خۆی له سیاسه‌تی ئقلیمی و دهولیا چاو بخشێنێته‌وه، ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ی ڕوخێنرا، ئومێد وایه بتوانین بینای بكه‌ینه‌وه، سه‌ره‌تای ئه‌م كاره‌شمان بریتیه له‌وه‌ی ئێمه له قه‌پێلكی حیزبایه‌تی ده‌رچین و هاونیشتمانیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بین.