فابیوسەکان سزای دیموکراسی و نیشتیمانییەکان بدەن

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

بەکر جۆڵا

لە دیموکراسی و نیشتیمانیتاندا پێتان وتین ھەموو شتێکی ئەم وڵاتە تا ئەوکات دروستە کە ئێوە پەی پێببەن و باسی بکەن و لێدوان بدەنو شی بکەنەوە بەمەرجێک لەمەنتیقدا ھیچ تەوجیھاتتان نەبێت بۆ پڕاکتیکە کردنی ئەگینا لەڕووی تیۆرییەوە گرفتمان نییە, ئەم ڕووداوانەی (١٦-١٠ ) کە بینیمان گەواھیدانن بۆ بەرپرسیارییەتییەکی ناردوست لەم وڵاتەدا پیادە دەکرێت لەلایەن چەند جەمسەرێکەوە.
ئەوەی لە نێوان زۆرێک لە لایەنە سیاسیەکان ئەیبینین جۆرێکە لە تەخوینکردنی یەکتر و دورکەوتنەوەیە لە مۆڕاڵی سیاسی بەتەواوی مانا, چونکە کە سەیری ئەمان ئەکەیت ھیچ دیدگاو ئاسۆیەکی گەش بەدی ناکەیت, ھەتا ئەگەر سەرنج بدەین مۆدێلی بەیاننامە لەسەر بەیاننامە و کۆبونەوە لەسەر کۆبونەوە کە لە ئەساسدا زۆربەیان لەسەر برابەش و سامان بووە لەنێو خۆیاندا ئەگینا گەر تا ئێستاش کۆبونەوەکانیان لەپێناو ژیان و خزمەتی خەڵک بووایە لێکەوتەکانی وڵامێکی جیا لەم تێڕوانینانەمی ئەخستە ڕوو.
ھەر حیزبێک بەتایبەت یەکێتی, پارتی, یەکگرتوو, کۆمەڵ و گۆڕان شەرمە حەق بەخۆی بدات و زەمی ئەم و ئەو بکات لەسەر ڕیفراندۆم لەکاتێکا خۆی بەشێک بووبێت لێی و سەدای بۆ بەرز بوبێتەوە, ناکرێت ئێمە تەنییا ئەوکاتە دیبەت و دیدارەکان درێژە پێبدەین کە لەبەرژەوەندی خۆمانە لەکاتێک دیدگایەکی نیشتیمانی بەرپێ بخەین, سەیرە تەنانەت ڕۆشنبیرەکانیشیان تەنیا ئەو بیرانە ئەبینن کە خۆیان ھەڵیان کەندووە.
ئەم ڕووداوانە بە ئاشکرا و بە بانگەوازێکی زەق خەڵک ئاگادار دەکاتەوە لە شکستی سیاسی ئیدارەدانی وڵات لەلایەن بەرپرسانی ھەرێم و ھاوکارەکانیان چونکە نوخبەی سیاسی و بەشێک لە ھاوکارانی ئەو نوخبانە بەپێی بەرژەوەندی خۆیان دەنگی زوڵاڵی ھاونیشتیمانیانیان کپ کردووە, لەلایەکی ترەوە دەبینرێت شتێک نییە بەناوی ھێزی پێشمەرگەی نیشتیمانی, ئەمڕۆ بۆمان دەرکەوت ھێزەکان لێک جیاوازن و لە ڕاگەیاندنەکانیش ھەر یەکەو بە ئاوازی خۆی باسی نمایشی ھێزەکەیانی دەکرد.
سیاسەتی نا حەکیمانەی بەرپرسە باڵاو ھاوسۆزەکانیان پێمان ئەڵێن ئەو کۆمەڵگەیەی کە ھەر خەریکن بە پلانی پیلانەکانتان دەیخەڵەتێنن ڕۆژێک دێت لەو خەڵەتاندنە خۆتان تێی بکەون وباجێکی قوڕسی لەسەر بدەن, وە دەبێت ڕاشکاوانە ڕۆشنبیرانی حیزبی دەسەڵاتدار و ھاوکارەکانیان دان بەو فەرھەنگە نادروست و نادادی و نانیشتیمانییە بنێن کە زەڕبەیەکی کوشندەی لە پێشکەوتنی کۆمەڵگەی کوردی داوە.
ئەمڕو لەجیات ھێزی فڵان و فیسار ئەبوایە لەبەر خاتری ڕۆڵەی شەھید دەستتان بکردایەتە ناو دەستی یەک نەک لەدەرەوە بەڵکو لەنێوخۆی وڵاتیش بەکردار بە ھاونیشتیمانیانتان نیشان دەدا کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان یەکگرتووە, چونکە تا ئێستا لەسەر ڕووپەڕی ڕۆژنامەکان بەیەکگرتووی بینیومانن, وە بۆمان دەرکەوت بەشێکی زۆری کۆبونەوەی پشت دەرگا داخراوەکان بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و خزمەتکردنی دڵسۆزانەی گشت کۆمەڵگە نەبووە جگە لە چینێکی دیاریکراو سەر بە خۆیان نەبێت
فابیوسەکانی کۆمەڵگە ئینزاری سور دەدەن بەو بەرپرسو حیزبانە کە دیموکراسی و نیشتیمانیان لۆگۆی حیزبییانە و داھات و خزمەتییان خستۆتە لایەک لە پێناو ئامانجە تایبەتییەکان و یەکتر سڕینەوەو موھامەرات بەسەر یەکتردا, فابیوسەکان ئەوانەن کە لەمەودوا بەرەو ئایندەیەکی گەش و دادپەروەر ھەنگاو دەنێن و ھەوڵی نەھێشتنی ئەو کاست و تاقمانە دەدەن کە بەڕوونی سامانی نیشتیمانی بەرەو تونێلێکی نادیار دەبەن, بێئاگا لەوەی پرنسیپی سود گەیاندن کرۆکی دیموکراسییە, ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە لەسەر ستەیجی خزمەتکردن جوانییەکان بەرەو جوانتر و ناشیرینیەکانیش بەرەو جوانی ببەین ئەمەش بەوە دەکرێت دور لە مزایەدە بەدەنگ دان و دور لە سۆز و سودگەرایی دەنگ بدەن بە دیدگایەکی نیشتیمانی و ھاوخەم بۆ خەمخۆرانی پێشکەوتنی کۆمەڵگە لەھەموو شیتەکانی بەڕێوەبردنی کایەی نیشتیمانی وڵات.

تێبینی: فابیوس واتە ئارامگر و دان بەخۆداگر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.