فازڵ میرانی: شانازی بە عێراقیبوونی خۆمەوە دەکەم

لەلایەن ستاندار Posted on 424 جار بینراوە

ستاندەر

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی (پ.د.ك) ڕایگەیاند، جوڵەپێکردنی هێزە عێراقییەکان بە هەماهەنگی پێشتر بووە لەگەڵ بەغدا و شانازی بە عێراقیبوونی خۆیەوە دەکات.

میرانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی حەدەس دەڵێت “لە ئێستادا هەولێر شارێکی عێراقییە هاوشێوەی سەماوە و ناسرییە و شتێک نییە بەناوی ئەوەی چی عێراقییە و چی عێراقی نییە.” ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا لە یەک وڵاتدان و پەیوەندیی هاوبەشیان لە ڕابردوو و ئێستادا هەیە و وتیشی “من شانازی بە عێراقیبوونی خۆمەوە دەکەم هەتاوەکو کوردستان سەربەخۆ دەبێت.”

هەروەها وتیشی، پێشتر و لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٩ ی ئەیلولی ٢٠١٦دا، ڕێککەوتنێک لەنێوان پێشمەرگە و سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق و وەزارەتی بەرگری عێراقدا کراوە بۆ کێشانی هێڵی تەماس بەناوی هێڵی ١٧ی ١٠ی ٢٠١٦، ئەو هێڵە تەماسەش ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە پێشمەرگە پێش ئۆپراسیۆنی موسڵ کۆنترۆڵیکردوون.

ڕاشیگەیاند “هێزە عێراقییەکان بە زمانی لۆجیک و دیالۆگ و ئینتیمای نیشتیمانییەوە گەڕاونەتەتەوە ئەو ناوچانە ئێمەش هیچ کێشەیەکمان نییە لەوە ئەو ناوچانە خاکی عێراقن، میرانی هیواشی خواست کە خوێنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان نەڕێژرێت و وتی کە هەردووکیان سەرکەوتنی گەورەیان لە شەڕی دژی داعشدا بەدەستهێناوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.