ھونەر حسێن
ئەو رووداوو نەھامەتیانەی بە ھۆی ھەڵەو کورتبینی سیاسیەکانمان دووچاری بووین چۆن ھەموو ئەوانەی ھۆکار بووین خۆیان لە بەرپرسیارەتی دا ئەماڵن لەبەرامبەدا خەڵکیتری پێ تاوانبار ئەکەن, تاکە مەردو قارمانێک دەرناکەوێت بەرپرسیارەتی ھەڵەو نشوستەکانی ھەڵگرت ودان بنێت بە شکستەکانیدا,وە لەکاتی سەرکەوتن ودەستکەوتنەکانیشدا ھەموو ئەوانە کە بچوکترین کاریگەریان نەبووە خۆیان ئەکەن بە خاوەنی وەکو پاڵەوانی گۆرەپان خۆیان نمایش ئەکەن.
خۆسەرزەنشتکردن داننان بەشکست عەیبە نی یە, کە تا ئێستا بەرپرسە سیاسیەکانی کورد پێی نامۆن.! نەوشێروان مستەفا کە بە ئەندازیاری ڕاپەڕین دائەنرێت, کەچی خۆی ڕۆڵی دەستپێک و شانازی ئەو ڕووداوە بۆ میلەتەکەی ئەگەرێنێتەوە کە لە یاداشتەکانیدا سەبارەت بە ڕاپەڕین ئەڵێَت: دوو ڕۆژ پێش ئەوەی ئێمە بەرنامەو پلانمان بۆ داڕێژتبوو خەڵک دەستی کرد بە چالاکیەکلنی ڕاپەڕین, وەکو ئەوەی پێمان بلێت تەنھا پشت بە سەرکردەو سیاسەکانتان مەبەستن دەستپێشخەرتان بن لە ئاست ستەم و نادادپەروەری پشتیوانتان بن خۆتان بەو ڕۆڵە ھەستن,وە سەبارەت بە سەرزەنشتکردن و داننان بەھەڵەکانیدا لە چەندین شوێنی نوسینەکانیدا دان بە ھەڵەی خۆیدا ئەنێت کە لە ھەڵبژاردنی کەسەکاندا بۆ ڕاسپاردنی ئەرکێک و ڕاپەراندنی سەرکەوتوو نەبووە لە سەردەمی شاخ و شاردا.
بەداخەوە خۆدزینەوە لە بەرپرسیارەتی شکست و نەھامەتیکان بوەتە دیاردە ونەخۆشی لە نێو بەرپرسە سیاسیەکاندا کە ھەڵەو ڕەفتارەکانیان زۆر جار باجی گەورەی لێکەوتۆتەوە بۆ سەر وڵات و کۆمەڵگا, کەچی زۆر بەدەگمەن لەژیانی سیاسیدا نموونەیەک بەدی ئەکرێت شکستەکانی لە ئەستۆ گرتبێت و ئامادەبێت باجی ھەڵەکانی وەرگرێت بەڵک و ھەمیشە بۆداپۆشینی ھەڵەکانیان پاساوی جۆراو جۆر دێنەوە خەڵکیتر تاوانبار ئەکەن یاخود دووژمنێک دا ئەتاشن بۆ ھۆکاری شکستەکان و بارودۆخێکی تەموومژاوی ئەخوڵقێنن بۆ خۆدەربازکردن و لەبیربردنەوەیان….
..