باشترین پاداشت لە ئێستادا بۆ خەڵکی کوردستان داوای لێبوردنە

لەلایەن ستاندار Posted on 359 جار بینراوە

نادر ابراھیم

سەرکردایەتی ڕیفراندۆم دوایش کە ناوەکەی گۆڕا بۆ سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-عێراق، دەبوایە لەدوای کارەساتی کەرکوک و ناوچە جێَ ناکۆَکەکان بەکۆََمەڵَ لەسەر شاشەی تیڤیەکانەوە داوای لێََبوردنیان لە دایک و کەسوکاری شەھیدان و بریندار و ئاوارەکان و خەڵَکی کوردوستان بکردایە وە بە کۆََمەڵَ دەستیان لە کار بکێََشایەوە کە ئەمەش دەبوە ھۆََی ساڕێََژ کردنی بەشێََکی زامەکانی ئەم کارەساتە، بەڵاََم بەداخەوە لەجیاتی ئەم نەریتە پەیڕەو بکەن ھەریەکە لە جێََی خۆََیانەوە ھەوڵَََیان دا تۆََمەت ببەخشنەوە بۆَ یەکتری و خۆََ دزینەوە لە بەرپرسیاریەتی ھەریەکە و ھەستا بە دەرکردنی بەیاننامە و پەیامی نا دروست بە شێوەی داڕشتنی تەقلیدی کە خوێندکارێکی بنەڕەتیش ئەوھا بێ سەر و بەرە نایھۆنێتەوە دواتریش لە کەناڵەکانەوە بڵاوکرانەوە کە ئەمەش بووە ھۆی زیاتر دڵ بریندار کردنی کەسوکاری شەھیدان بە تێکڕا و شەھیدانی دوای شکستی ڕیفراندۆم و خەڵکی کوردستان بە داخەوە لە ھەموو دنیادا لەسەر بچووکترین کارەسات بەرپرسی پەیوەندیدار بێ ئەوەی بەر نەفرەتی خەڵک بکەوێت خۆی دەست لەکار دەکێشێتەوە .

دەبوایە ئەو بەرپرسانەی ئێمەش سەیرێکی دەورو بەری خۆیان بکردایە پێش ئەوەی بەر نەفرەتی توڕەیی جەماوەر بکەون ھۆشیان بھاتایەوە و ئەو نەریتەیان پەیڕەوە بکردایە وەکو پێشینانمان فەرموویانە (ئەگەر نازانی سەیرکە جیرانی) , بەڵام ئەمانە ئەوەندە غرور بوون وا دەزانن داوای لێبووردن لە خەڵکی خۆیان شکانە ,بەڵام ئامادەن داوای لێبووردن لە دوژمنانی کورد و کوردستان بکەن بێ سڵەمینەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.