ئەمریکا: ئەوەى لەکەرکوک و دیالە ڕوویدا جێگەى سەرسوڕمان نیە بەشێکە لە هۆکاری ریفراندۆم

لەلایەن ستاندار Posted on 673 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوەی لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە ڕوویدا مایەی سەرسوڕمان نەبووە و ئەمریکاش ئاگاداری ئەو پلانەی عێراق بووە، ئەوە بەشێک بوو لە هۆکاری ئەوەی ئێمە نیگەرانی خۆمان لە ریفراندۆم دەربڕی.

هیزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی وەزارەتەکەدا ڕایگەیاند، “پێشهاتەکانی ئەم دواییە جێگەی سەرسوڕمان نەبوو، بەڵام سەرنجێکی زۆری خرایە سەر، هەروەها بەلای زۆرێک لە ڕۆژنامەنوسانەوە مایەی سەرسوڕمانە، کە پێدەچێت ئەو ڕۆژنامەنوسانە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکەیان نەکردبێت”. هیزەر ناورت ڕاشیگەیاند، عێراق پلانەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کردبوو، ئەوەی ڕووشیدا هەندێکی لە دەستوری عێراقدا هەیە و هەندێکی تریشی بەپێی ڕێککەوتنی پێشتر بووە کە عێراق دوای شەڕی داعش دەچێتەوە ئەو هێڵانەی پێش ساڵی ٢٠١٤ کە بە هێڵی سەوز ناودەبرێت .

وتەبێژەکە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند، ئەوە بەشێک بوو لە هۆکاری ئەوەی ئێمە نیگەرانی خۆمان لە ریفراندۆم دەربڕی، جەختی لەوەشکردەوە، کە ئەمریکا عێراقێکی یەکگرتوو و دیموکراتی دەوێت. هیوادارین هەموو لایەنەکان لە عێراق بگەڕێنەوە و بۆ دەستور و پەیڕەوی دەستوری عێراق بکەن. هەموو لایەنەکانیش کرد خۆیان لە توندوتیژی بەدووربگرن،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.