شکستی سەرکردەکان..!

لەلایەن ستاندار Posted on 1029 جار بینراوە

ئوسامە جەمیل

دەرەنجامی سیاسەتی فاشیلی سەرانی کورد، كوردستانی گەیاند بەم ڕۆژە، ئێوە کە فەشەلی گەورەتان هێناو خەونی کوردتان لە گۆڕنا، جورئەتتان هەبێ وەرەن هۆکاری فەشەلەکانتان بخەنە ڕوو، وەکو سەرکردەی بە جورئەتیش وازنامە پێشکەش میللەت کەن و بڵێن، ئێمە دان بەفەشەلی خۆمان دەنێین و وازمان هێنا.

ئەم قسانەم تەنها بۆ یەکێتی و پارتی نیە، بەڵکوو بۆ هەموو ئەوانەیە کە ئەم وەزعەیان دروستکرد، بەیەکگرتووی ئیسلامیشەوە، لەپێش ئەوان داوادەکەم بەڕێز ئەمینداری یەکگرتوو وازنامەی خۆی پێشکەشکات و داوای لێبوردن لە گەلی کورد و جەماوەری یەکگرتوو بکات.

ئەمما مونا قاوەچی و کاکە حەمە و کێ و کێ، ئەوانە هەر باسیان ناکەم، چونکە ئەوان نەک هەر ڕەقەم نین، بەڵکو سفری پاش فریزەش نین و لە مەسینە هەڵگرێك بەولاوە هیچی تر نەبوون.

ئەمەی نووسیم تەنها دەدردی دڵی خەمی ئەو وەزعەیە و هیچی تر، دەنا دڵنیام سەرانی شکست خواردووی کورد مەحاڵە وازبێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.