ستاندەر پرۆژەیەك بۆ رزگاری نیشتمانی و كۆمەڵایەتی بڵاودەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 762 جار بینراوە

ستاندەر

دەزگای ستاندەر بۆ پرۆژەیەك بۆ رزگاری نیشتمانی و كۆمەڵایەتی بڵاودەكاتەوە، ئەو پرۆژەیە ھەوڵێکە بۆ کردنەوەی ئاسۆیەک بەڕووی دۆخی چەقبەستوی ھەرێمی کوردستان، کە زۆربەی سێکتەرەکانی “سیاسی، حکومڕانی، ئابوری و کۆمەڵایەتی” گرتۆتەوە، کە بە ھۆیەوە ئەو ئەزموونە رۆژ دوای رۆژ لە سەر ئاستی ناوخۆیی و ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی لە پاشەکشەدایە، بۆ دەربازکردنی ھەرێمی کوردستان لەگشت ئالنگارییەکان، ھاتنە پێشەوەی (بەرە) و (ھاوپەیمانی) تازە زەروریەتێکی ھەنوکەییە، بە تایبەتی دوای ریفراندۆم ھەرێم کەنارگیر کراوە لە ناوچەکە، زۆربەی ناوچەكانی كوردستانیان لە دەستداوە، ئێستا “بەرە” سەرباری روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و ناعەدالەتی و رزگاری كۆمەڵایەتی، ئەرکی رزگاری نیشتیمانیشی دەکەوێتە سەر شان.

ئەزمونی بەرە و ھەوپەیمانیەتی کردن لەگشت رەھەندەکانی روونکراوەتەوە، ئەزمونی ھاوپەیمانی لە ئاستی نێودەوڵەتی نێوخۆیی ھۆکارەکانی دروست بون و سەرکەوتن و شکستەکانیان روونکراوەتەوە. بۆ بەرگرتن لە ھەڵدێریی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان پراکتیزەکردنی ئەو توێژینەوەیە لە ئەرزی واقعیدا پێویستیەکی ھەنوکەییە. پێویستە بۆ هەمو لایەك هەتا بۆ حزبەكانی دەسەڵاتیش یارمەتیدەرە، بۆیەش لە زۆر لاوە تەقەڵای وا دەدرێت.

ناوەڕۆكی پڕۆژەكە بەوشێوەیە:

بەشی یەکەم:
– ئەزمونی ھاوپەیمانیە نێودەوڵەتیەكانی
– ئەزمونی وڵاتان لە پێکھێنانی ھاوپەیمانی و بەرەی گەل بۆ چاکسازی

بەشی دووەم:
– راگواستنی دیموكراسیی
بەشی سێیەم:
– ئەزموونی دروستكردنی (بەرە) و (هاوپەیمانی) لە کوردستان

بەشی چوارەم:
– پاساوەکانی (بەرە) و (ھاوپەیمانی) دروستكردن
– پاساوە گشتی و ھەمیشەییەکان
– ئاستەنگەکانی بەردەم “بەرە” و “ھاوپەیمانی”

بەشی پێنجەم:
– پێکھاتەی هەیكەلیەتی “بەرە” و “ھاوپەیمانی” كردن
– میکانیزمی دابەشی دەسڵات
– دارایی

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی تەواوی پرۆژەكە كلیك لەسەر بەرگەكە بكە:

Barg3

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.