ستاندەر
شەوی چوارشەم لەسەر پێنج شەم و دوێنێ کەناڵی ڕووداو لە ھەواڵە بەپەلەکانیدا ئاماژەی بەوە دەکرد کە حەشدی شەعبی ھەڵاتون و لەسەرتاسەری کوردستان لە ھیچ شوێنێک نەماون بە ھۆی راپەرینی ھاوڵاتیانی کورد لەو ناوچانە، بەڵام ئەمرۆ ھەینی ئاماژە بەوە دەکات کە شەڕ لە سنوری پردێ نزیک لەھەولێر لەنێوان حەشد و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستی پێکردوە، ئەوەش پێچەوانەی ئەوەیە کە دەیانگوت حەشد نەماوە.
سەرچاوەیەک بە ستاندەری ڕاگەیاند ئاستی شەڕ و پێکدادانەکە سنوردارە و ئەگەری تەشەنەکردنی نیە.
میدیای پارتی لەبارەی بونی حەشدی شەعبی زانیاری پێچەوانە بڵاودەکاتەوە
