ستاندەر
بۆریس جۆنسۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌ریتانیا دركی به‌وه‌كردبوو كه ڕیفراندۆم كارێكی هه‌ڵه‌یه و بارزانیشیان له‌وه ئاگاداركردوه‌ته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه بنێت. ئه‌و قسانه‌ی بۆریس جۆنسۆن له میانی پهیوهندكی ته‌له‌فۆنیدا بوو كه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامیدا.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا جۆنسۆن و عه‌بادی گفتوگۆیان له‌باره‌ی له ڕووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی كه‌ركوك كردوه.