ستاندەر
شەوی ڕابردوو ھێزێکی پۆلیسی ھەولێر بە بیانوی ئەوەی زانیاریان ھەیە کە ھێرش دەکرێتە سەر کەناڵی کەی ئێن ئێن لەلایەن بەشێک لە ھاوڵاتیان تا درەنگانی شەو لەبەردەم ئۆفیسی کەناڵەکە مانەوە.
ھێزەکە ڕایانگەیاندوە کە ھۆکاری ئەو ھەوڵە بەھۆی ئەوەیە کە کەناڵی کەی ئێن ئێن رۆڵێکی خراپی ھەبوە لە ڕوماڵکردنی شەڕەکانی دوێنێ ی نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان و زانیاری ناڕاستی بڵاوکردۆتەوە.