ئـەندامێکی (م.س) یەکێتی باڤڵ تاڵەبانی بەخیانەتکار لەقەڵەم دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 548 جار بینراوە

ستاندەر

جەفعەر شێخ مستەفا فەرماندەی یەکەی ٧٠ی ھێزەکانی پێشمەرگە کەھاوکات ئـەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) باڤڵ تاڵەبانی بەخیانەتکار تۆمەتبار دەکات و دەڵێ، باڤڵ تاڵەبانی لە ناو یەکێتی جگە لەتاقمێکی بچوک کەسی لەگەڵ نییە.

جەفعەر شێخ مستەفا لەدیدارێکی لەگەڵ رۆژنامەی (رەئـی کوەیتی) ڕایدەگەیەنێت، کە باڤڵ تاڵەبانی کوری گەورەی جەلال تاڵەبانی لەروداوەکەی رۆژی ١٦ مانگ لە کەرکوک خیانەتی کردووە بەوەی کە ھێزەکانی کشاندۆتەوە بەمەبەستی ئـەوەی کە زیانی گەورەتر بەر پێشمەرگە نەکەوێت.

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئاشکرای دەکات کە بارزانی په‌يامى ئاڕاسته‌كردووه‌ بۆ  ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕێك بخاته‌وه‌ تا به‌ره‌نگار‌ى سوپاى داگيركەر ببنەوە. هەرچەندە دوای رووداوەكانی كەركوك جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا رایگەیاند، فەرمانمكردوە 15 هەزار پێشمەرگە بكشێتەوە و شەڕ نەكەن.

شایەنی باسە، ئـەو قسانەی ئـەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکاتێکدایە، کە دوێنێ باڤڵ تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فرانس ٢٤ ڕایگەیاندبوو کە بەڵگەنامەیەکی لایە لەکۆی ٥٠ ئـەندامی سەرکردایەتی ٣٨ ئـەندامی سەرکردایەتی ئـیمزایان لەسەر کشانەوەی پێشمەرگە کردووە لەناوچە جێ ناکۆکەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.