دوو پۆستی جیاواز ؛ دوو ڕای جیاواز تەنها لەماوەی دوو هەفتەدا.!

لەلایەن ستاندار Posted on 596 جار بینراوە

سوهەیب جەمیل

پۆستێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی یەکگرتوو بەناونیشانی”باجی سەربەخۆیی هەتا کەی؟!”بووە مانشێتی میدیاکان کەتێیدا لایەنە سیاسییەکان بگرە بە یەکگرتووشەوە لەو شکستەی بەرۆکی سەرکردایەتی کوردی گرتووە تۆمەتبار دەکات و، نووسیویەتی:

ئەو سەرکردەو لایەنە سیاسیانەی بەرپرسیارێتی سەرەکیی ریفراندۆمیان لە ئەستۆیە پێویستە دان بەو ڕاستیە تاڵەو هەڵە ستراتیژیەدابنێن!

هەروەها دەڵێ:
“پێویستە ئەم ڕووداوگەل و نەخوازراوە وەک شکست و هەڵەی هێزە سیاسییەکان و سەرکردەکانیان ئەژمار بکرێت”!

“دڵنیام د.هادی عەلی بەدڵ لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم نەبووەو، بێگومان هەست بەو ڕەخنە توندو بەردەوامانە دەکات کە ڕووبەڕووی حیزبەکەی بووەتەوە، ئەو هەمیشە رای جیاوازو تێبینی جیاوازی لەسەر پێشهات و رووداوەکان هەیەو، هەر ئەمەش وایلێکرد لەکۆنگرەی پێشووی ساڵی 2012ی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ ماوەی چەند ساڵێک خۆی لەڕای حیزب بەدوور بگرێت”

ئەم پۆستەی د.هادی عەلی ڕێک پێچەوانەی پۆستی پێشوویەتی بەناونیشانی”ریفراندۆم دیدو هەڵوێست”کە بەر لەئەنجامدانی ریفراندۆم و لەڕێکەوتی 6-10-2017 و کاتژمێر 3:17 خولەکی ئێوارە لەپەیجە فەرمییەکەی پۆستی کردبوو و لەمیانەیدا پشتگیری تەواوی یەکگرتوو بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دووپات دەکاتەوە!کە دەڵێت:

“یەكگرتوو وەك هێزێكی خاوەن پێگەی كاریگەری سیاسی و جەماوەری لە سەرتاسەری كوردستانی باشووردا، بەشداری كارا دەكات لە خەبات بۆ بە ئەنجام گەیاندنی خواستی لە مێژینەی گەلەكەمان كە لە ڕیفراندۆمە مێژووییەكەدا ڕەنگی داوەتەوە، بەرەو ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان . بۆیە دەتوانین بە شانازیەوە بڵێین كە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەم وێستگە چارەنووسسازەدا سەروەری سیاسی گەورەو مێژوویی بۆ خۆی و نەتەوەكەی تۆمار دەكات”.

دڵنیام د.هادی عەلی بەدڵ لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم نەبووەو، بێگومان هەست بەو ڕەخنە توندو بەردەوامانە دەکات کە ڕووبەڕووی حیزبەکەی بووەتەوە، ئەو هەمیشە رای جیاوازو تێبینی جیاوازی لەسەر پێشهات و رووداوەکان هەیەو، هەر ئەمەش وایلێکرد لەکۆنگرەی پێشووی ساڵی 2012ی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ ماوەی چەند ساڵێک خۆی لەڕای حیزب بەدوور بگرێت و تاک لایەنە شڕۆڤە بۆ رووداوە سیاسییەکانی هەرێم بکات .. خۆ ئەگەر سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی یەکگرتووە و دووەم کەسایەتی ئەو حیزبەیە مانای ئەوە ناگەیەنێ بەش و شەریکی هەموو بڕیارێکی سەرکردایەتی بێ.

سوهەیب جەمیل عەلی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.