نەخشە ڕێگەی کێشەی ئەمڕۆی هەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 502 جار بینراوە

بەهادین نوری

بەگوێرەی هەموو پرسیپێکی دیموکراتی لۆژیکی دەبێ مەسعود بەرزانی ، پاش ئەم هەڵە کوشندەیە و ئەم تێشکانە گەورەیە ، فەورەن دەستلەکاربکیشێتەوە ، بەتایبەت بۆ ئەوە کە دوساڵە بە نایاسایی خۆی سەپاندووە ، لەگەڵ ئەوانەش کە ئەندامی ئەنجومەنی ریفراندۆمی هەرێم بوون و پاشتر ناوی خۆیان گۆڕی بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی هەرێم چونکە هەموویان راستەوخۆ بەرپرسن لەهەڵەی ڕیفراندۆم و ئەو زیانە گەورەیەی لێیکەوتەوە ، چونکە بەگوێی هیچ کەسێکی ناو وڵآت و دەرەوەی وڵآتیان نەکرد ، بەنێوبژیوانی و بەدیلەکەی واشنتن رازی نەبوون .

بەوەش دەریانخست کە شایستەی حکومڕانی هەرێم نەبوون و پێشتریش بەو قەیرانە قووڵە هەمەلایەنەی لە هەرێمدا خولقاندیان هەرئەوەیان ئیسبات کرد . پێشتریش بەشەڕی براکوژی نەوەدەکان سەرانی پارتی و یەکێتی هەر لەگەڵ هەموو ئەمانەش هەرمانەوە و کردیان بە دوو ئیدارەیی ، دەسەلاتیان قۆرخ کرد کە تائێستەش ئاسەواری گەورەی ماوە لەهەرێم .

کەلەگەرمەی شەڕی براکوژیدا ، بەگڕی سەوزی واشنتن ، سوپای سەدام لەگەڵ پێشمەرگەی مسعود هاتن لە ٣١ ئابی ١٩٩٦ دا هەولێریان لە جەلال تاڵەبانی سەندو و دایان بە بەرزانی . پاش وەرگرتنی هەولێر و لەم ساڵانەی دوایی نەخۆشی تاڵيبانی ، بەرزانی بەشێوەیەکی دیکتاتۆریانە و بە پارە توانی جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵات بگرێتە دەستی خۆی و هەرێمی بەم دەردە برد . ئەگەر لە پۆستەکەی بمێنێ خراپتریش دێتە پێش و کێشەکان قووڵتر دەبنەوە .
چارەسەری ئەم کێشە ئاڵۆزە پێویستی بەم کردارانەی خوارەوەیە :
١- دەستلەکارکێشانەوەی مەسعود بەرزانی و ئەوانەی بەرپرسیارن لە ریفراندۆم و رادەستکردنی دەسەڵات بە پەرلەمانی هەرێم بەشێوەی پێش پەکخستنی لە ٢٠١٥ ، بە سەرکردایەتی یوسف محەمەد
٢- دامەزراندنی حکومەتێکی تەکنۆکراتی ناحیزبی کەلەماوەی ٦ مانگ تا ساڵێک سەرپەرشتی هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی ئازاد و خاوێن بکات و پێوەندیەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەند ئاسایی بکاتەوە .
د. حەیدەر عەبادی سەرەکوەزیرانی عێراقیش دەبێ بەشداربێ لە چارەسەری کێشەکاندا ، لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا :
١- بەدورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە دەستێوەردان و ئیشوکاری ناوچە کوردیەکاندا .
٢- بەدابینکردنی بەشە بووجەی هەرێم ، بە مووچەی مووچەخۆرانیشەوە وەکو ناوچە عەرەبیەکان و سەرژمێرێکی رێکوپێکی دانیشتوانی عێڕاق تاببێتە بنەما بۆ دیاری کردنی بەشە بووجەی هەرێم .
سلێمانی ٢١/١٠/٢٠١٧

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.