پێشنیارێک بەو ھیوایه ى بگاتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 459 جار بینراوە

فەرمان ڕەشاد
د.یوسف محەمەد پێشتر لە چەندین پەرلەمانی وڵاتان وتاری پێشکەشکردوە، ھیوادارم بەھاوکای جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئارام شێخ محەمەد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتارێکی ھاوسەنگ پێشکەش بکات، وەک نوێنەری باڵاترین دەسەڵاتی ھەرێم، چونکە ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران زۆر بەھێزە و دەتوانێ بریار بەسەر حکومەت فەرز بکات، تیایدا داوابکات:
– بەگوێرەی دەستور کێشەکانی ھەرێم- بەغدا چارەسەر بکرێـ، چونکە خروقات لە ھەردوو لا ھەبوە، خەڵکی کوردستان باجی ھەڵەکانی سەرانی ریفراندۆم نەدەن.
– داوابکرێت رێگری بکرێت لە ئەگەری ھەر رێکەوتنێکی ژێربەژێری پارتی و یەکێتی لەگەڵ حکومەتی بەغدا یان حیزبە عیراقیەکان، بەڵکو پێویستە رێکەوتنێک لە چوارچێوەی دەستور و ئاشکرا نەک ژێربەژێر وەک ئەوانەی رابردوو.
– ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی پەرلەمانی کوردستان بکات وەک تاکە دامەزراوەی فەرمی ئێستای ھەرێم بەسەرۆکایەتی د.یوسف و، پشتگیری دروستکردنی حکومەتی رزگاری نیشتیمانی بکەن بۆ ئەو قۆناغە، بەھیچ شێوەیەک دانوستان لەگەڵ ئەو حکومەتە شکستخواردوەی ئێستا نەکرێت لەلایەن بەغدا و وەفدەکانیان بە فەرمی نەناسێندرێت.
– کێشەی موچە بەشێوەیەک چارەسەر بکرێت کە مافی فەرمانبەرانی ھەرێم نەخورێت، لەگەڵ کێشە و قەیرانەکانی تر.
– پاڵپشتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بکەن لە نزیکترین ماوەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.