ئەم درێژکردنەوەی پەرلەمانە درێژەی ئەبێت ؛

لەلایەن ستاندار Posted on 172 جار بینراوە

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

ئەمڕۆ ۲٤ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ ، پەرلەمانی کوردستان تەمەنی کارکردنی خۆی بۆ ماوەی هەشت مانگی تر درێژکردەوە ، ئەم ماوەی هەشت مانگ درێژکردنەوەیە کت ومت ئەجێندای تەواوی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، کە یەکێتی وپارتەکانی تری هاوشانیان ڕۆڵیان هەبوو لەجێبەجێکردنی ئەجێنداکەی بەتەواوەتی. یەکێتی دەیویست دووساڵ پەرلەمان ماوەی کارکردنی درێژبکاتەوە ، یەکگرتوو داوای ۳ بۆ ٦ مانگی دەکرد ، بەڵام پارتی سوربوو لەسەرئەوەی کەتەمەنی پەرلەمان بۆ ٨ مانگ درێژبکرێتەوە ،لێرەوە دەرکەوت ئەوەی پارتی ویستی ڕێک وادەرچوو ، کەواتە پارتی چی ویست و داوای چیدەکرد قسەی خۆی هێنایەدی . وەمن پێم وایە ئەم درێژکردنەوەیە دوای تەواوبوونی هەشت مانگەکە ئەوەندەی تر درێژبکرێتەوە لەبەرئەم چەند خاڵەبەکورتی ؛

ــ دوای تەواوبوونی ئەم هەشت مانگە کەدیاریکراوە بۆ هەڵژادنی پەرلەمان وسەرۆکی هەرێم ، ماوەیەک دوای ئەو بەروارەیە کەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریکردوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە ۱۲ـ٥ـ ۲۰۱٨ یە . ڕاستە پڕۆسەکە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق پێی هەڵدەستن نەک کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وڕاپرسی هەرێم ،بەڵام هێنانەوەی بەهانەی دووهەڵبژاردن لەدوو مانگدا ونائامادەگی خەڵکی بۆچونە سەر سندوقەکانی هەڵبژاردن بەهانەیەکی حازربەدەستە .

ــ یەکێتی وپارتی لەئێستادا پەیوەندییەکانیان لەهەموو کات وساتێک ئاڵۆزترو ناجێگیرترە ، تەنانەت لەسەر ڕوداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر هێندە ناکۆک بوون کەوتنە تەخوینکردنی یەکدی و تائێستاس ئەوپەیوەندیانەی نێوانیان لەخراپ خراپترە ، بۆیە گەر ڕوداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر نەبوایە ئەوا پارتیش بەو داوایەی یەکێتی ڕازی دەبوو بۆ درێژکردنەوەی دوو ساڵی تەمەنی پەرلەمان ،بەڵام پارتی پێی باشبوو گەر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی ئاسایی بوەوە بەشێوەیەک دڵخوازی پارتی بێت ئەوا دووساڵەکەی یەکێتی داوایکردوە بۆدرێژکردنەوەی تەمەنی کارکردنی پەرلەمان ئەوا دوو جاری دیکە ماوەکەی هاوشێوەی ئەمڕۆ بۆدرێژ دەکرێتەوە .

ــ گەربیانوی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەمجارەی پەرلەمان بۆ ماوەی هەشت مانگ نائامادەبونی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وڕاپرسی بێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ،ئەوا بیانوی هەشت مانگی تر خراپی دۆخی هەرێمی کوردستان دەبێت ، چونکە خۆیان باشدەزانن کەدۆخی هەرێمی کوردستان و دەرونی هاوڵاتیانیشیان بەشێوەیەک تێکداوەو شێواندوەکەبەدوو هەشت مانگی تریش نەگەڕێتەوە دۆخە ئاساییەکەی خۆی ، وەئەزمونیشمان هەیە لەدرێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی پەرلەمانی کوردستان بۆچەند جارێک ، خولی یەکەم بەنمونە. بۆیە گەر بەربەم ئەجێندایانەی پارتی ویەکێتی نەگیرێت کەبەردەوامن لەسەری ئەوا باسکردن لە دیموکراسی ، دەستاودەستکردنی دەسەڵات ، سەروەربونی یاسا ، ڕۆڵبینینی دامەزراوەکان و بەدامەزروەیکردنیان جگە لەگەوجاندنی خەڵکی و بێ بەهاکردنی ئەو چەمکانە هیچی دیکەنیەو نابێت . ــ …..

هەولێر ۲٤ ـ ۱۰ ـ ۲۰۱۷

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.