زانیاری نوێ لەبارەی ھاتنە پێشی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە سنوری مەخمور

لەلایەن ستاندار Posted on 207 جار بینراوە

ستاندەر
پەیامنێری ستاندەر ڕایگەیاند دوای ئەوەی بەگوێرەی رێکەوتنی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھێزەکانی پێشمەرگە لە بەرتلەوە کشانەوە بۆ خازر، ئێستا جارێکی تر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی داوایان کردوە ھێزەکانی پێشمەرگە بکشێنەوە بۆ ئەو دیو زێ واتە سنوری کەڵەک.
وەزارەتی پێشمەرگەش لە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد سوپای عێراق پابەندی رێکەوتن نابن ئەوەش دەریدەخات پێشتر رێکەوتنی نھێنی ھەبوە بۆ پاشەکشەی ھێزەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.