وردەکاری ھاتنی ھێزێکی زۆری سوپای عێراق بۆ مەخمور و ئامانجیان

لەلایەن ستاندار Posted on 409 جار بینراوە

ستاندەر
پەیامنێری ستاندەر لە مەخمور ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو ھێزێکی زۆری سوپای عێراق ھاتونەتە ناو مەخمور ئێستا لەوێ جێگیرن، وتیشی ئامانجی ئەو ھێزانە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی زورگە زراو و خازرە لە سنورەکە.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر بەر لە ھاتنی ئەو ھێزە سیروان بارزانی و رۆژ نوری شاوێس لەگەڵ ھەریەک لە نەجم جبوری و عەبدولئەمیر ئارەلڵا لە سوپای عێراق دانشتيان کردوە، ھاوشێوەی کەرکوک بڕیاردراوە پارتی ئەو ناوچانە بەبێ بەرگری تەسلیمی سوپای عێراق بکاتەوە.

جگە لەو دوو شوێنە نازانرێت سوپای عێراق ئامانجی گرتنی شوێنی تری ھەیە یاخود نا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.