ستاندەر
نێچیرڤان بارزانی بەنیازە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان وكۆمەڵی ئیسلامی وهاوپەیمانی دیموكراسی بكات بۆ ئەم چەند مەبەستە:
- فشارەكانی حكومەتی عێراقی وتوركیاو ئێران وئەمریكا بۆ دەستبەرداربوونی مسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم ورەزامەندی ناوبراو بۆ دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆكی هەرێم.
- رەزامەندی پارتی وبارزانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی رزگاری نیشتمانی بەڵام بەمەرجی سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بێ.
ئەمەو رۆژنامەی (الحياة) لە ژمارەی ئەمرۆیدا دەستبەرداربوونی مسعود بارزانی لە پۆستەكەی پشت راستمردۆتەوە كە لەژێر فشاری نێودەوڵەتی دایە.
چاودێران پێیان وایە هەرسێ لایەنی كۆمەڵ وگۆڕان وهاوپەیمانی جگە لە شەقامی كوردی رازی نابن هیچ حكومەتێكی تر بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی دابمەزرێ؛ ئەمەش لەبەر دوو هۆكار:
یەكەمیان: نێچیرڤان بارزانی بۆتە رەمزی گەندەڵی وبەهەداردانی ماڵ وسامانی نەوت وگازی كوزردستان.
دووەمیان: نێچیرڤان بارزانی وەكو مامو ئامۆزاكان وسەردەكانی تری ریفراندۆم لەدادگاكانی عێراق داواكراوەو سكاڵای لەسەرەو ئەگەری دەستگیركردنی هەیە.
هەروەها چاوێران پێیان وایە لەوانەیە هەرسێ لایەن لەسەر كاندیدكردنی د.بەرهەم احمد صالح رێكبەكەن بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی رزگاری نیشتمانی.