تەنازولەكانیشیان وەرناگیرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 351 جار بینراوە

مسعود عبدالخالق

ئەو هەمو لە خۆباییەی سەركردایەتی ریفراندۆم بەرامبەر خەڵكی هەژاری كوردستان، كەچی (تەنازول بەدوای تەنازول) بۆ داگیركەرانی دەكەن، ئەدی ئێوە نەتان گووت مفاوەزاتمان لەسەر ئەوە دەبێت چۆن دوو دراوسێ بین، تەنانەت مسعود بارزانی گووتی سەری خۆمی لەسەر دادەنێم، ئێستا بۆ ریفراندۆمەكە سڕ دەكەن، ئەوەشتان لێوەرناگیرێ، چیتر پێگەی كورد سووك مەكەن، ئەو هەمو خەڵـكە تكای لـێكردن ئێستا بە خۆڕایی ریفراندۆم دەفرۆشنەوە بەعێراق كەچی عێراقیش كڕیاڕ نیە، لە دوا ساتەكانی شكستی شۆرشی ئەیلول دیسان (م.س)ی پارتی بروسكەیەكی لە 16/3/1975 نارد بۆ بەغدا بۆ دانوستان، ئەوكاتیش ئەو تەنازولە كڕیاڕی نەبوو و زیاتر كورد سووك كرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.