ستاندەر
حکومەتی ھەرێم بە فەرمی سڕکردنی ئەنجامی ریفراندۆمی ڕاگەیاند و داوادەکات بەغدا گفتوگۆی لەگەڵ بکات، ئەوەش بە بڕوای چاودێران حکومەتی ھەرێم رۆژ دوای رۆژ لە سازشێکەوە بۆ سازشێکی گەورەتر بەرامبەر بەغدا دەڕوات، ھاوکات پێناچێت بەغدا ئەو پێشنیارە قبوڵبکات و جگە لە ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان بە پێشنیار و ھەنگاوی تر ڕازی نابێت.
دەقی راگەیێندراوەکە
ئه‌و بارودۆخه گرژ و مه‌ترسیداره‌ى ڕووبه‌ڕووى عیراق و كوردستان بۆته‌وه، هه‌مووان ناچار ده‌كات له ئاستى به‌رپرسیاریه‌تیى مێژوویی‌دا بین و ڕێگا نه‌ده‌ین بارودۆخه‌كه زیاتر به‌ره‌و شه‌ڕ و پێكدادان بچێت له‌نێوان هێزه عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌دا.
په‌لامار و به‌ریه‌ككه‌وتنى هێزه‌كانى عیراق و پێشمه‌رگه له 16/10/2017ـه‌وه تا ئه‌مڕۆ، زیانى به هه‌ردوولا گه‌یاندووه، له‌وانه‌شه ببێته هۆى خوێنڕشتنێكی به‌رده‌وام و له ئاكامیشدا تێكدانى ڕایه‌ڵه و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى نێوان پێكهاته‌كانى عیراق.
بێگومان شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولادا نابێته هۆى سه‌ركه‌وتنى هیچ لایه‌ك، به‌ڵكوو له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرى گشتى ده‌بات، بۆیه له ڕوانگه‌ى هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر گه‌لى كوردستان و عیراق، پێشنیار بۆ حكوومه‌ت و ڕاى گشتیی عیراق و جیهان ده‌كه‌ین:
1- ڕاگرتنى ده‌ستبه‌جێی ته‌قه‌كردن و هه‌موو جۆره كردارێكى سه‌ربازى له هه‌رێمى كوردستان.
2- سڕكردنى ئاكامى ڕیفراندۆم كه له كوردستانى عیراق ئه‌نجام درا.
3- ده‌ستپێكردنى دیالۆگى كراوه له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدرال له سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
24/10/2017