ئاخۆ کێ کڕیـــــارە؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 206 جار بینراوە

سوهەیب جەمیل
زۆر بە حەماسەتەوە ریفراندۆم ئەنجامدراو بە بەڵێ دەنگماندا، ئێستاش بە دەستی خۆمان بەرامبەر بە دانووستان و دیالۆگ لەگەڵ بەغدا دەرەنجامەکەی دەپووکێنینەوەو سڕی دەکەین!.
ئەم هەموو تەنازول و پاشەکشەیە لە بڕیار ەکانتان لەپای چی و بۆچی؟!
ئێوە وەعدی دەوڵەتی مەدەنی و فرە ئایینیتان دا، ووتتان: تەنازول لە ئیستحقاقاتەکانمان ناکەین!
کوا دەرەنجامی ئەو هەموو لێدوانانە؟!
ئەی کوا دەوڵەتە مەدەنیەکە؟!
ئەی چ وەڵامێکتان هەیە بۆ دەنگدەران؟!
ئەی ئەمەش نسکۆیەکی ترنییە؟!
پاشەکشەیەکی نەوعیی نییە لە بەڵێنەکانتان؟!
کۆست و زامێکی تر نییە بە دڵ و هەناوی میللەت؟!
مەگەر مۆرێکی رەش نییە بەنێو چەوانی ئێوە؟!
زیاتر لە سەدا پەنجاو یەکی خاکی کوردستان کەوتە ژێردەستی حەشدی شەعبی، هێشتا تەنازول لە دوای تەنازول!!
کەرکوک و خورماتوو و شەنگال و مەخمور هەرزان فرۆش کران، بەڵام کەس کڕیاری دەرەنجامی ریفراندۆمەکە نیە!
بانگ ڕادێرن و پڕ بە گەرووتان بڵێن:
ئاخۆ کێ کڕیارە ….!!!!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.