بەپەلە: ئەمریكا پشتگیری لە یەکێتی عیراق دەكات و تێگەیشتنی هەیە بۆ سەپاندنی یاسای ناوەندی لەپارێزگای کەرکوک و هەموو ناوچە جێناکۆکەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 199 جار بینراوە

ستاندەر

لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، حەیدەر عەبادی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان پابەندبێت بەرادەستکردنی دەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکان بە حکومەتی فیدراڵی عیراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق پێش چەند ساتێك بڵاویکردوە کە حەیدەر عەبادی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ریکس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێگەیشتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا حەیدەر عەبادی وتوویەتی، سوورن لەسەر جێبەجێکردنی یاسا و دەستوری عێراق لەسەرجەم ناوچەکان و پێویستە حکومەتی هەرێم پابەند بێت، بە ڕادەستکردنی خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بە حکومەتی ناوەندی.
وتووشیەتی، ئەولەویەوتی عێراق لە ئێستادا ڕوبەڕوبوونەوەی داعشە و لەماوەیەکی نزیکیشدا کۆتایی دەهێنرێت بە کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای قائیم لە ڕۆژئاوای عێراق.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەڵوێستی وڵاتەکەی دوپاتکردوەتەوە بۆ پشتگیرییکردن لە یەکێتی عیراق و تێگەیشتنی بۆ سەپاندنی یاسای ناوەندی لەپارێزگای کەرکوک و هەموو ناوچە جێناکۆکەکان. هەروەها ئاماژەی کردوە بە گرنگیی هاریکاریی حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی و جەختی کردوەتەوە لەسەر دیالۆگ لەچوارچێوەی دەستوری عیراقدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.