ستاندەر
لەچەند میدیایەکی ناوخۆیی بڵاوکرایەوە کە ھاوپەیمانی نێودەولەتی دژی شەڕی داعش سەرپەرشتی ئاگربەستی نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان دەکات، بەڵام وتەبێژی ھاوپەیمانیەتیەکە رەیان دیلۆن بە سکای نیوزی راگەیاند ئەوان ئاگاداری ئەو ئاگربەستە نین و دەستوەردانیش لەو بابەتە ناکەن ھیچ رۆڵێکیان لەو پرسە نابێت.
ئەم ئێوارەیە حەیدەر عەبادی رایگەیاند ٢٤ کاتژمێر ئاگربەستمان ڕاگەیاندوە بۆ ئەوەی پێشمەرگە ھاورکاری ھێزە عێراقیەکان بکات بۆ بڵاوەپێکردنی ھێز لەسەرجەم ناوچە جێ ناکۆکەکان.