بەپەلە: ھێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە رێکەوتن کە پێشمەرگە بکشێتەوە بۆ سنورەکانی پێش ٢٠٠٣

لەلایەن ستاندار Posted on 254 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی ھەوالێک کەناڵی (التغیر)] عێراقی بڵاویکردۆتەوە ئەمرۆ لە زومار کۆبونەوەی ھاوبەشی نوێنەری ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان بەرێوەچوە و رێکەوتون پێشمەرگە بەبێ شەڕ لەو ناوچانە بکشێتەوە کە سوپای عێراق بەئامانجی گرتوە.
کەناڵەکە راشیگەیاندوە دانوستانەکان لەسەر ئەوەیە پێشمەرگە لەھەموو شوێنەکان بگەڕێتەوە سنوری ھیلی ٣٦ واتە پێش ٢٠٠٣.
ھاوکات کەناڵی بەغدادیە نیوز رایگەیاند ئەو بڕیارانە دوای ئەوە ھاتوە ئەمرۆ عەبادی و بارزانی نیو کاتژمێر گفتوگۆیان کردوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.