دكتۆر بەرهەم بۆ ئەم دۆخە چی پێدەكرێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 185 جار بینراوە

كه‌مال ره‌ئوف

ئایا دكتۆر بەرهەم دەبێتە تاریق كوڕی زیاد بۆ خۆیی‌و هاورێكانی، ئاخۆ دەیەوێت هەموو رێگاكانی گەڕانەوە بۆ دواوە لەخۆیی‌و هاورێكانی ببرێت وەك ئەوەی تاریق كردی‌و ئستۆڵەكەی خۆی سوتاند تا یەقین‌و ئیرادە بۆ خۆیی لەشكرەكەی دروستبكات بەسەركەوتن.

گرنگە دكتۆر ئەو تواناو ئیرادەیە بەدۆست‌و نەیار نیشانبدات، كە تاكە رێگەی ئەو چوونە پێشەوەیە نەك گەڕانەوە بۆ دواوە، گرنگە ئەو رێگەیە پیشانی هاورێكانی بدات، كە چوارچێوەی تازە بەرەو دابرانیان دەبات لەگەڵ رابردوو، واتە ئەو قەناعەتە دروستبكات تاكە رێگەی مانەوەیان چوونە پێشەوەیە نەك گەرانەوە.

دیارە گەڕانەوەش تەنیا مەبەست گەڕانەوە نییە بۆ ناو حیزبی كۆن، بەڵكو گەڕانەوە بەمانای ئەوەش دێت لەژێر سێبەری نوێگەرێتیدا دەست بەرێت بۆ سیاسەتكردان بە كلتوری كۆن‌و بەكەرەستەو مۆراڵی پێشووتر.

بەكورتی‌و كوردی گروپە تازەكان سەرەتا ئەركییانە پێش هەرشتێك پێش هەر جوڵەیەك ئەوەنیشان بدەن، كە لەتوانایاندا هەیە ناشرینییەكانی رابردوو توڕبدەن‌و بەدەنگی بەرز رەخنەی لێبگرن ئەگەر خۆشیان بەشێك بووبێتن لەوە، بزاوتنە سیاسی‌و فەلسەفییە جیهانییەكان وادەستیان پێكردووە، چونكە هەموو كۆپیكردنەوەیەك ئەگەر سەركەوتووش بێت هێشتا ناشرین‌و توانای نوێگەری‌و داهێنیانیان تایالاوازە.

گرنگە پێش هەرشتێك، لای گروپەكەی كاك بەرهەمەوە ئەو پانتاییە نیشان بدرێت، كە لەنێوان كۆن‌و نوێ‌ دروست بووە، لەگەڵ ئەوەش گرنگە توانای ئەو بەرگرییەی هەبێت، كە نەهێلێت پەتاو دەردی حیزبی باو بخزێنە ناو گوتارو ئاكارو ئەو چوارچێوەیەوە، كە بڕیارە لەگەڵ هاودیدەكانی دروستی بكات.

هەروەها گرنگە دكتۆر بەهەم لە ئێستادا بەتەوازوعەوە پرسیار لەخۆی بكات، بەتەوازوعەوە هەنگاو بنێت‌و ئیستێك بكات، گرنگە بزانێت كۆمەڵگا ئەویی لەئێستادا وەك فریادرەس قبوڵە، یان وەك كارەكتەرێكی بەهێز چاوی لێدەكات بۆ ئەم قۆناغە، گرنگە بەوردی دور لەپەرچەكردار هەڵوێست وەرگرێت، پێویستە كات بە بەرانبەرەكانی بدات بۆ بیستنی رای جیاواز، گرنگە چاویی بینینی گەورەترو حسی بیستنی لەجاران زیاتر بێت، گرنگە سەرەتای كارەكانی بەدامەزراوەیی دەستپێبكات‌و ئیشی ئەمڕۆی نەخاتە سبەی، گرنگە بەهانە دانەتاشێت بۆ كەموكورتیەكان‌و زوو بەدەمییەوە بچێت، ئەوكاتە دەتوانێت پێمان بڵێت بەرهەمی ئەم سێ‌ ساڵ لەبێدەنگییە ئەوە بووە.

كاك بەرهەم بەخۆێندنەوەی بۆ دۆخەكە، پێویستە پێمان بڵێت لەئێستادا چ جوڵەیەكی بە بەها گرنگە بۆ ئەم دۆخە، گرنگە بەجیا لەوتارە سیاسییەكانی بەشێك لەستراتیژییەتی پرۆژەكانی بۆ ئێستاو ئایندە، دیدی بۆ چۆنییەتی حوكمرانی‌و پرسە گرنگەكانی تر بخاتە روو، پێویستە لەئێستا بەهەنگاوەكانی نەك بەگوتارەكانی نیشانی بدات، كە چارەنوسی سیاسی و ئایندەی حیزبی خۆی بەستووەتەوە بەهەنگاوەكانییەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەی لەبەردەم خۆی دایناوە، گرنگە بەجوڵەیەكی بەهێزو بوێرانەی وەك تاریق، كە بەسوتانی ئستۆڵەكەی  چارەنووسی خۆیی تێكەڵكرد بەمانەوەی لەگەڵ هاورێكانی، پێویستە ئەویش بەجوڵەكانی پیشانی دۆست‌و نەیارانی بدات تاچەندە بە یەقینی و ئیرادەوە دەستی یاوەتە ئەم كارەو تاچەندە لەهەوڵەكانیدا ئەوە دەردەخات، كە دابرانێكی نەوعی لەگەڵ رابردوو رویداوە و بەرۆشنی ئەو گاپە نیشان بدات، كە لەنێوان ئێستاو رابردووی خۆیی و ستافەكەی دروست بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.