پارتی: فشارێکی زۆر لەسەر بارزانی ھەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 181 جار بینراوە

ستاندەر

عەلی عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایدەگەیەنێت فشارێکی زۆر ھەیە بۆ ئەوەی بارزانی دەستلەکارنەکێشێتەوە و بەردەوام بێت لە پۆستەکەی چونکە دۆخەکە پێویستی بە ئەو ھەیە.

ناوبراو راشیگەیاند پێویستە بارزانی پەلەنەکات لە بڕیاری وازھێنانی ھەرچەندە خۆی ڕایگەیاندوە نایەوێ بەشێوەی نایاسایی لە پۆستەکە بەردەوام بێت.

عەونی راشیگەیاند بڕیارە لەرێگای پەرلەمانی کوردستانەوە دەسەڵاتەکانی بگوازرێتەوە بۆ حکومەت و سەرۆکایەتی پەرلەمان، دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیش بۆ ئەوە بوە دەرفەتی زیاتر لەنێو حیزبەکان دروست بێت بۆ گفتوگۆ گەیشتن بە چارەسەری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.