ھاوپەیمانی نێودەولەتی دژی داعش ڕەتی دەکاتەوە ئاگای لە ئاگربەستی شەڕی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان بێت

لەلایەن ستاندار Posted on 190 جار بینراوە

ستاندەر
لەچەند میدیایەکی ناوخۆیی بڵاوکرایەوە کە ھاوپەیمانی نێودەولەتی دژی شەڕی داعش سەرپەرشتی ئاگربەستی نێوان پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان دەکات، بەڵام وتەبێژی ھاوپەیمانیەتیەکە رەیان دیلۆن بە سکای نیوزی راگەیاند ئەوان ئاگاداری ئەو ئاگربەستە نین و دەستوەردانیش لەو بابەتە ناکەن ھیچ رۆڵێکیان لەو پرسە نابێت.

ئەم ئێوارەیە حەیدەر عەبادی رایگەیاند ٢٤ کاتژمێر ئاگربەستمان ڕاگەیاندوە بۆ ئەوەی پێشمەرگە ھاورکاری ھێزە عێراقیەکان بکات بۆ بڵاوەپێکردنی ھێز لەسەرجەم ناوچە جێ ناکۆکەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.