ستاندەر
بڕیارە لە ئەمرۆوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم زنجیرەیەک سەردانی ناوخۆیی رێکبخات بۆ لای لایەنە سیاسیەکان بەمەبەستی دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر ناوبراو بڕیارە سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و د.بەرھەم و چەند لایەنێکی تر بکات.
جێ ی باسە ئەوە بەیەکەم ھەوڵی نێچیرڤان بارزانی دادەنرێت دوای ئەوەی بەشێکی زۆری دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی وەرگرت.