نعمت عبدالله*
ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ر تاكێك و هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك و هه‌ر گه‌لێك به گوێره‌ی قه‌باره و هێز و توانا و ئاوڕدانه‌وه له ده‌وروپشتی سنووری هه‌ڵس وكه‌وته‌كانی دیاری بكات و خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێ كه به دووای ووڕێنه و خه‌یاڵ بكه‌وێت ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كاریگه‌ری نه‌ك له‌سه‌ر (حالی حازر) به‌ڵكوو له‌سه‌ر ئایینده‌ش ده‌بێ و هه‌مووان تووشی شۆك ده‌بن .
تێ نه‌گه‌یشتن له هاوكێشه سیاسیه‌كان و رووداوه له ناكاوه‌كان و قۆزتنه‌وه‌یان به‌بێ لێكدانه‌وه و سه‌ره‌ده‌ری لێ ده‌رنه‌كردن سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌یه له بری ده‌ستكه‌وت شكست ده‌دوریه‌وه، ئه‌مه رێك له سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان قه‌وماوه كه بریتی یه له :
یه‌كه‌م : بایه‌كڕێزی له‌ملاوه دابنێین چونكه ئه‌مه ده‌رده‌كورده گیرمان پێ ی خواردووه .
دووه‌م : لێكدانه‌وه‌كان بۆ هاتنی داعش لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌ر پێ ی بوو به چه‌ندین دیدوبۆچوونی جیاواز كه هاتنی داعش ئه‌سڵه‌ن به‌شێك بوو له پیلانه‌كه بۆ سه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان به گشتی بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان به تایبه‌تی .
سێیه‌م : به‌كارهێنانی هێزی پ.م كوردستان بۆ زیاتر مه‌رام و خواستی ده‌ره‌كی بوو له‌وه‌ی كه بۆ به‌رگری له كوردستان بێت ئه‌مه ویستی لایه‌نی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی بوو .
چواره‌م : ناكۆكیه‌كانی حوكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند له كاتی شه‌ڕی داعشدا چاره‌سه‌رنه‌كرا بۆیه حوكومه‌تی ناوه‌ند بۆ به هه‌ڵه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان پلانی خۆی هه‌بووه به تایبه‌تی له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان له ناوچه‌ی ماده‌ی 140 به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی كرد كه وای لێكده‌داوه ئه‌م ئه‌مری واقیعه وه‌ك ئه‌وانه‌ی 1991 و 2003 به‌مه‌ش گه‌لی كوردستان تووشی ئه‌و وه‌همه كرد بۆیه دووای رووداوه‌كانی 16/10/2017 وه‌ك كاره‌سات وێناكرا كه‌چی له راستیدا چاوه‌ڕوانكرابوو وه‌ك له پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی رزگار كردنی موسل رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو …
پێنجه‌م : سوود وه‌رنه‌گرتن له‌و ده‌رفه‌ته كه هێزی پ.م وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ڵكوو هه‌ر خه‌ریكی مه‌راسیم و پێشوازی بوو بێ ئه‌وه‌ی وه‌ره‌قه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ ئایینده‌ی ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 و ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان .
شه‌شه‌م : به‌م بێ هه‌ماهه‌نگیه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ریفڕاندۆم ئه‌نجام درا ئه‌وانیش به توندی ره‌تیان كرده‌وه … سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان مخابن له‌وه‌ش نه‌گه‌یشت كه یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق لای ئه‌وان نه‌ك ته‌نیا جێناكۆكه‌كانه به‌ڵكوو هه‌رێمی كوردستانیشه .
حه‌وته‌م : هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له رووی سه‌ربازی ئه‌وه‌بوو كه له بیریان كردبوو به‌رگری پ.م له شه‌ڕی داعش به پشتیوانی ئه‌مریكا بوو ده‌بوایه بزانن دووای راپرسی ئه‌م پشتیوانیه نامێنێ پ.م تووشی شه‌ڕێك نه‌كه‌ن كه ده‌زانن لێ ی سه‌ركه‌وتوونابن، به‌مه‌ش خه‌ڵكی كوردستانیان تووشی شۆك كرد .
هه‌شته‌م : له‌وه نه‌گه‌یشتوون یان خۆیان لێ لادابوو كه كورد له‌م ره‌وشه بێ كه‌س مایه‌وه و به‌رگری هێرشی به‌رفراوانی نیه و پلانی به‌رگری له‌م رووه لاوازه كه له جه‌بهه‌یه‌ك ده‌شكێ مل ده‌دا له هه‌موو جه‌بهه‌كانی تر، خۆئاماده‌كردنی نیه واته خۆی زیاتر مه‌عنه‌ویاتی خۆی ده‌شكێنێ وه‌ك به‌م دوواییه بینیمان له راگه‌یاندنه‌كان و كه‌ناڵه‌كان .
نۆیه‌م : هه‌مووان له شكست خۆیان ده‌شارنه‌وه ده‌ڵێن ناحه‌زین له سه‌ركه‌وتنیش ئه‌زین .
ده‌یه‌م : سنوورێك بۆ نادادپه‌روه‌ری دانه‌نرا بۆیه به‌رگری به كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ندی خواز زه‌حمه‌ته چونكه دڵیان زیاتر له‌لای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیانه ئه‌وه بۆ سیاسیه‌كانه نه‌ك بۆ هێزی پ.م كه قسووریان نه‌بووه له‌سه‌رتاسه‌ری هێلی ته‌ماس له هه‌رێمی كوردستان قوربانی و خوێنیان رشتووه، سڵاو له روحی پاكی شه‌هیدان .
چاره‌سه‌ری به په‌له :
یه‌كه‌م/ له بری یه‌كتر تۆمه‌تباركردن و زیزبوون و دردۆنگی دانیشتن پێكه‌وه بۆ ته‌گبیركردن ئه‌وله‌ویاتی ئه‌م بارودۆخه‌یه گله و گازانده بۆ دووایی لێ بگه‌ڕێن .
دووه‌م/ راپرسی پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه ده‌نگی خه‌ڵك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسان لێدوانیان داوه كه بۆ ئه‌وه‌نیه ئه‌مڕۆ جێ به‌جێ بكرێت بۆیه پێویسته به فه‌رمی رای بگه‌یه‌نن .
سێیه‌م/ ده‌ستپێشخه‌ری بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا كلیلی چاره‌سه‌ریه‌كانه هیچ رێگایه‌كی تر نیه جگه له دانووستان .
چواره‌م/ چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی هه‌رێمی و عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی و ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌شداربن له چاودێری دانوستانه‌كان و پارێزگاری له مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێم .
پێنجه‌م/ ئاماده‌كردنی پلان و پڕۆژه‌ی سیاسی و ئابووری به هاوكاری پسپۆران و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان له‌گه‌ڵ حوكومه‌تی هه‌رێم به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق كه بكرێته به‌ڵگه‌نامه‌ی دانووستان .
شه‌شه‌م/ راگه‌یاندنی ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان له دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسی رزگاری بێت و لاپه‌ڕه‌یكی نوێ بكرێته‌وه هه‌مووان له ئه‌رك و ماف و بڕیاردان به‌شداربن .
حه‌وته‌م/ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی عێراق یان كه‌متر له ساڵێك نه‌خایه‌نێ ئه‌نجام بدرێ .
*سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان