ستاندەر
دوای ئەوەی دوێنێ 1/11/2017 سوپای عێراق لە بەیاننامەیەكیدا حكومەتی هەرێمی تۆمەتبار كرد بە خۆدزینەوەو كات كوشتن لە جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەی شاری موصل كە لە نێوان هەردوو لادا ئەنجامدرابوو.
ئەمرۆ وتەبێژی حكومەتی عێراق سەعدولحەدیسی لە كەناڵی “العربية الحدث” رایگەیاند: حكومەتی عێراق تەنها 48 كاتژمێر مۆڵەت دەداتە حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتننامەكەی نێوانیان.
ناوبراو ئەوەشی راگەیاند: دوای ئەو مۆڵەتە سوپای عێراق پرۆسەی دووبارە بڵاوبونەوەی سوپا جێبەجێ دەكات وداوا لەهێزی پێشمەرگە دەكات بەرەنگاری هێزەكانی عێراق نەبنەوە بۆ ئەوەی سوپای عێراق ناچار نەكەن بۆ بەكارهێنانی هێز.