هێڵی ۳٦ بۆ ئێستا مانای چیە !

لەلایەن ستاندار Posted on 764 جار بینراوە

 سەلیم کۆیی

لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی ۱۹۹۱ و کۆڕەوە ملیۆنیەکەی هاووڵاتیانی باشوری کوردستان ، ئەوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە سەپاندنی بڕیاری ٦۸٦ هێڵی ۳٦ی دیاری کرد بۆ پاراستنی خەڵکی هە‌رێمی کوردستان لەدەست ڕژێمی بەعس و سوپای عێراق ، ئەوکات حکومەتی عێراق وبەرەی کوردستانی بەبڕیارەکە پابەندکران ، بەڵکو بەرەی کوردسانی بەجۆرێک مەمنون بوو تەنانەت بیریان لەوە نەکردەوە بڕیارەکە ماوەکەی چەندەو تاکەی دەخایەنێ ، لەوەش سەیرتر ئەوەش یەکلایی نەکرایەوە ئاخۆ دیاری کردنی هێڵی سی وشەش تەنها مەبەست لێی پاراستنی خەڵکەکەیە یان دیاری کردنی سنوری کوردستانیشە بۆ هەر کات حکومەتی ناوەند بیەوێ ؟ ڕوونە لەئێستادا بوە بەسەنەدێکی یاسایی بۆ حکومەتی عێراق بەپاڵپشتی ئەمەریکاو ووڵاتان لە دیاری کردنی سنوری کوردستان ، لەکاتێک دا ڕژێمی سەددام ڕوخێنرا و لەساڵی ۲۰۰۵ دەستوری نوێ بۆ ووڵات بەڕەزامەندی هەمووان پەسەند کرا، هەروەک لەدەستورەکەدا ماددەی ۱٤۰ لەچەند بڕگەیەکدا بونی هەیە ، بەواتایەکی تر چۆن دەکرێت لەئێستادا دوای دروست کردنەوەی دەوڵەتێکی نوێ و نەمانی مەترسیەکان کە بڕیاری ٦۸٦ ی بۆ دەرچوو ، هێشتا بڕیارەکە کاری پێبکرێ ؟ دیارە لەدوای زیندوکردنەوەی هێڵی سی وشەش ماددەی سەد و چل و ناوچە کێشەلەسەرەکان لەدەستمان دەچێ .

ڕەنگە بوترێ هێڵی سی وشەش بۆ پاراستنی خەلكی هەرێمی كوردستان بوو لە دەستی ڕژێم بەعس ، دەی خۆئێستا ڕژێمی بەعس نەماوە ئێمە بەشداربوین لەبونیادنانەوەی حکومەت و پەڕلەمان و دامەزراوەکانی تر ، ئەی چۆن دەكرێ‌ هێز كۆبكرێتەوە بە درێژایی هێلی سی وشەش سوپا و هێزەعێراقیەکان و پێشمەرگە سەنگەر لەیەکتربگرن ، ئەوە لە كاتێكدا باس لە كەم كردنەوەی هێز دەكرێت لە هەرێمی كوردستان ، یەكێک لە بڕیارەكانی عێراق کە دەیەوێت جێ بە جێی بكات و ولاتان پشتیوانی لێ دەكەن هێزی پێشمەرگە دوای كەم كردنەوە و ڕێكخستنی ببێتە بەشێك لە سوپای عێراق ، ئەی ئەو كات هێلی سی وشەش چی لی بەسەردێ، وە ئەگەر بڕیارەكانی عێراق كە دەری كردوە لە هەرێم جێ‌ بە جێ‌ بكرێت چ واتایەك بۆ دەسەلات لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە ، ئەو كات هێزمان بۆ چی یە ؟ دەسەلاتی کوردی لە هەرێمی كوردستان لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەكی گەورەو گۆڕانكارییەكی جدی دایە ئەگەر بیكات ، ئەگەرنا شارەكانی هەرێمیش وەكو شارەكانی كەركوك و ئەوانی تری بەسەر دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.