د.حلمی ڕه‌سوڵ ڕه‌زا
به هه‌موو پێوه‌رێك، شارستانیه‌تی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه، به قۆناغه‌كانی مناڵی و گه‌نجی و كامڵبووندا ده‌ڕوات، و به كه‌وتن و مردن كۆتایی دێت، و قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات. به ته‌ماشاكردنێكی خێرای ئه‌و خولانه‌وه مێژووییه‌ی باشوری كوردستان، ساڵی 1991 ده‌ست به بنیادنانی حوكمڕانی كوردی كرا له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا، و پاش هه‌ڵبژاردن ورده ورده دام و ده‌زگاكان خرانه سه‌رپێ. به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستپێكردنه‌دا سه‌ره‌تاكانی كه‌وتنی ئه‌م نیمچه حوكمڕانیه‌دا ده‌ركه‌وت، به‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌م حوكمڕانیه نه‌یده‌توانی له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه خێراكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خۆی بگونجێنێ، و له‌هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاتدارانی باشور نه‌یانتوانی عه‌قڵیه‌تی سه‌رده‌می هه‌ردوو حوكمڕانیه‌تی شێخ مه‌حمود له باشور‌و قازی محمد له مهاباد تێپه‌ڕێنێ..
دیاره شه‌ڕی ناوخۆی باشوری كوردستان سه‌ره‌تایه‌كی تری به‌ره‌و رووخانی ئه‌و حوكمڕانیه بوو كه ده‌یویست به‌ره‌و پێش بچێ، به‌وه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی به شێوه‌یه‌ك له‌ق كرد، كه هه‌تا ئێستاش نه‌توانراوه شوێنه‌واره خراپه‌كانی كاڵ بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به كۆتایی هاتنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان، تا ڕاده‌یه‌ك خه‌ڵكی كوردستان خه‌ریكی خۆ راهێنان بوو له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌داو ئاشتی وه‌ك پێداویستیه‌كی حه‌تمی دانی پێدا نرا.. دوا قۆناغی گه‌شاوه‌ی ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌مێكی نوێ بریتی بوو له كۆتایی هاتنی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، دوژمنی سه‌رسه‌ختی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌م رووداوه خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له مێژووی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا، كه تیایدا رژێمێك كۆتایی هات بڕوای به‌ناسنامه‌ی میلله‌تی كورد نه‌بوو..
له‌م كۆتا قۆناغه‌دا سه‌ركرده سیاسیه‌كانی كورد خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردیان بۆ دۆخی نوێی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست نه‌بوو، ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رمه‌ستی كردن، كۆتایی هاتنی رژێمی به‌عسی سونه مه‌زهه‌ب و هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شیعه مه‌زهه‌بی دۆست بوو، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی به‌غدا غوڵامی كورد بوون و لای ئێمه‌و نان و ئاویان پێ دراوه، به‌مه‌ش كورد پشتی لێ كرده‌وه، و له جیاتی ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌و پایه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان شه‌ن و كه‌و بكه‌ن و دابمه‌زرێنن، كه‌وتنه ناوبژیوانی كردن له نێوان شه‌ری 1400 ساڵه‌ی شیعه‌و سونه.. ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی خو شیرین كردن و موسڵیح هاتنه پێش چاو له شانۆكه‌دا..
پاش ئه‌وه‌ی داعش له سوریا‌و شام هه‌لتۆقی، و سوپای عێراق چه‌ند پارێزگایه‌كی چۆڵ كرد، خیرا كورد وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی له دارا دۆزیبێته‌وه، دیفاكتۆی سه‌پاندو نه‌شی شارده‌وه كه به‌ڵێ تازه ئه‌م ناوچانه كوردین و پاشه‌كشه‌ی لێناكات، كه ده‌بوو به زمانێكی دیبلۆماسیانه، گوزارشتی له‌م دۆخه بكرایه نه‌وه‌ك به زمانێكی توند‌و ده‌ركه‌وتن وه‌ك كاراكته‌رێكی لووت به‌رزو مه‌غرور..
ئه‌وه‌شی كۆتایی به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا هێنا ئه‌وه‌بوو، سه‌ره‌رای ئه‌و بودجه‌و مووچه زۆره‌ی ده‌هاته كوردستانه‌وه، و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بیره نه‌وته‌كانی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌ستیان نایه بیناقاقای خه‌ڵكی كوردستان به‌ناوی دروست كردنی ده‌وڵه‌تی كوردی، و گوێیان بۆ بچوكترین ره‌خنه‌ی دڵسۆزانی میلله‌ته‌كه‌یان نه‌گرت، تا ئه‌و راده‌یه‌ی به‌ره‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان له‌ت كرد‌و ئینتیمای خه‌ڵكیان بۆ نیشتمان كوشت، و له ئاستی نیۆده‌وله‌تیشدا روویه‌كی خراپیان پیشانداو، و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانیان به مه‌زاج و دوو له خه‌ڵكی ئه‌كادیمی گه‌نده‌ڵ كرد، تا ئه‌و راده‌یه‌ی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری لێكه‌وته‌وه..
به‌مه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه 16 ی ئۆكتۆبه‌ر بریتیه له كۆتایی قۆناغێك، كه رێبه‌رانی كورد له‌مه زیاتر وزه‌ی به‌ڕیوه‌بردنیان پێ نه‌ما، سه‌ره‌تای سه‌رده‌مێكی نوێی بنیادنانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تێكه، كه ئه‌وان ده‌بێ به ئاستێكی زۆر لاواز به‌شدارییان پێ بكرێت له حوكمڕانیدا، ئه‌گه‌ر نا، نه‌ك خاو بونه‌وه‌و كه‌وتن، به‌ڵكو به‌ره‌و كاره‌ساتێك هه‌نگاو ده‌نێین، كه له مێژووی كۆن و نوێ‌دا، وێنه‌ی نه‌بێت..