ئیدارەی وڵات پیاوی خۆی دەوێت

لەلایەن ستاندار Posted on 909 جار بینراوە

م. حسێن گردەچاڵی

پیاوێک دەلێت من هەموو بەیانیان پێش بانگ لە مزگەوت بووم , ڕۆژێک یەکێ لە مزگەوت ووتی :
بەڕاستی بە ئامادەبوونی تۆ هەموو ڕۆژ پێش بانگ لە مزگەوت سەرسامم !
دەکرێت بزانم تۆ جۆن ئاوا ئامادە ئەبیت ؟
منیش پێم ووت : من دوو خێزانم هەیە هەردووکیان مونافەسەی یەکتر دەکەن لەسەر دینداری و خواناسی بۆیە پێش بانگ ئەوان شەو نوێژ دەکەن پێش بانگیش بانگم ئەکەن دەلێن خۆت بڕۆ بۆ مزگەوت پێش ئەوەی بانگ بکرێیت ،
کابرا زۆر سەرسام بوو بە وەلامەکەی !
ووتی یەعنی منیش بیکەم بەدوو ژن وەک تۆ بانگ ئەکرێم ؟
منیش ووتم جا ئەوە نازانم خۆت باشتر دەزانی بەس ئاگاداری خۆت بە با هەنگاوەکانت بە عاقل و ژیری بێت .
دووای ماوەیەک کابرام بینی هەموو فەرزەکان پێش من لە مزگەوت بوو !
گوتم کاکە وابزانم هیوایەتەکەت هاتە دی ماشاٵللە هەموو فەرزەکان پێش من لە مزگەوتی !
گووتی بلێم جی وەلا لەوەتەی کردوومە بە دووژن ناوێرم بجمەوە ماڵ  .
بەڕێزان
ئیدارەکردنی ماڵ و خێزانداری بە هەموو کەس ناکرێت ،
خەلک هەیە ناتوانێ ئیدارەی خوودی خۆی بکات پێی دەلێن ژنی بۆ بێنن چاک دەبێت هاوسەرگیری دەکات و ژیان لە خێزانی دەکاتە ژان ،
ئیدارکردنی وولاتیش
پیاوی خۆی دەوێت سەرکردەی دلسۆزو بە وەفای دەوێت ،
لە دەمی خۆی بگرێتەوە بیداتە خەلک ،
نەک بەرک پڕوو بەڕک پڕ بێت
خەلکیش هەموو غەم و هەوڵ و ماندوو بوونی ئەوە بێت جۆن بژێوی ڕۆژانەی ماڵ و خێزانی دابین بکات ،
٭ زۆر بە ڕاشکاوی دەلێم :
پێویست مان بە یوسف ێکە
دەربازمان بکات لەو هەموو ئاخناتوونە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.