ئێمە لە کام پۆلێنی وڵاتانی جیهانین؟

لەلایەن ستاندار Posted on 450 جار بینراوە

تێکۆشەر حوسێن

بۆچی بەلامانەوە عەیبە بێ ‌ئێمەش هاوشێوەی گەلانی جیهان پێ بنێینە نێو قۆناغێک کە سەردەمی عەقڵیەتی بیرکردنەوەیەکی تەندروست و زێڕین بێ بۆ ئیدارەدانی وڵات و حوکمڕانیەتێکی تەندروست لە بنەبڕکردنی گەندەڵی سیاسی و ئیداری ؟

ئەگەرچی پۆلێن کردنی کابینەی سەرکەوتو و فەشەلی حوکمڕانیەت و ئیدارەدانێکی چەوت پەنجە خستنە سەر خاڵی لاواز و فەشەلی ئیداری و سیاسی فاشل بۆ هەر وڵاتێک ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نێوان ۱۹۹۳ بۆ ۲۰۰۱ ی سەردەمی حوکمڕانی و سەرۆکایەتی ( بێل کڵینتن ) لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی امریکا ، بەگوێرەی دەستوەردانی وڵاتەکەیان بۆ هەریەک لە وڵاتانی ( افغانستان و حکومەتی تاڵیبان و سۆماڵ هتد….) ڕێژەی سەرکەوتن و حوکمڕانیەتی وڵاتەکەیان دیاری کرد تۆمارکرد بۆ گەلی امریکا.

لەم ساڵانەی ئەخیریشدا بە دیاریکراوی ساڵی ۲۰۱٤ بوو کۆمەڵێک تێز و لێکۆڵینەوە پێشکەشکران لە پۆلێنکردنی وڵاتانی تەندروست لە حوکمڕانیەت و ئیدارەدان و تێوەگلان لە گەندەڵی ئیداری و سیاسی و ئابوریدا زیاد لە ۱۷٨ وڵاتدا ۱۲ پێوەر کران بە پێودانگ بۆ هەڵسەنگاندن و دیاریکردنی ئیدارەی سەرکەوتو و فەشەلی حوکمڕانی ، لەسەروی هەموو شتێ دەستور و سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ و گەشەی مرۆیی و بوارەکانی پەروەردە و پەیوەندیەکانی دەرەوە بون .

بەگوێرەی لێکۆڵینەکان و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان ئەتوانین بە خاڵ تیشک بخەینە سەر هەندێک لە فەشەلی ئیدارەداندا :

ـ نەبونی دەسەڵاتێکی کارا و گشتگیر
ـ لاوازی دەسەڵاتی یاسادانان لە وڵاتدا
ـ لە دەستدانی تواناکانی دەسەڵات لە خزمەتگوزاری گشتی
ـ لە دەستدانی پەیوەندی کارا لەگەڵ دنیای دەرەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی وڵات

لەگەڵ هەموو ئەمانەش دا هەندێک ئاماژەی کۆمەڵایەتی تر هەن کە پەیوەندی بە دیمۆگرافیای خودی وڵاتەکەوە هەیە لە زیادبونی دانیشتوان ، هەروەها نەبونی پلان و ئابوریەکی سەربەخۆ و نەمانی دادی کۆمەڵایەتی و یەکسانی و بەرزبونەوەی ڕێژەی هەژاری و بێ کاری لە وڵاتدا .

هەروەها لە لایەنی سیاسی دا هەرکاتێ وڵات شەرعیەتی یاسایی لە دەستدا لە دام و دەزگای سەرەکی و یاسا پێشێل کرا بەرانبەر مافەکانی مرۆڤ بۆ هەر یەک لە دەسەڵاتی یاسادان و جێبەجێکردن و دادوەری ، ئیدی بە گوێرەی پێوەری ڕاپۆرتە نێو دەوڵەتیەکان بێ لە ۲٦ ساڵی سەقەتی حوکڕانیەتی سەرکردایەتی سیاسی کوردی بۆ ئەم هەرێمەی خۆمان بە کام پێودانگ بێ بمانەوێ هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین فەشەلی ئەو حوکمڕانیەتەمان بۆ بەدەر دەکەوێ بۆ هەموو سێکتەرەکانی ژیان هەر لە کەرتی تەندروستی و پەروەردە و کارەبا و خزمەتگوزاری ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و کێشەی نیشتەجێ بوون و بەرز بونەوەی ڕێژەی بێ کاری و دامەزراندن و نەبونی بیمەی کۆمەڵایەتی و بێکاری کە ئەمانە هەموو مافێکی سەرەتایین بۆ هەر تاکێک و هاونیشتمانیان و سیستمی سیاسی بۆ وڵات و داڕمانی ئابوری و نەبونی سوپایەکی نیشتمانی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشەرگە و نا دادی کۆمەڵایەتی ، کەچی لەگەڵ ئەوەشا خاوەنی سەرمایەیەکی سروشتی بێشومارین لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوری و کێڵگە نەوتیەکان ، بەڵام لە بەر ئەوەی خاوەنی قیادەیەکی پسپۆڕ لە کەسانی گەندەڵ و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی وڵات و عەقڵ دۆگما و نەخوێندەوارین لە حوکمڕانیەت ! بۆیە لەدوای دواوەین ، پێویست بەوە دەکات کەسانی تەنکنۆکرات بێن ئەم حکومەتەی خۆمان لە ڕەگ و ڕیشەوە هەڵتەکێنن و سەرلەنو دایبڕێژنەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.