ستاندەر
د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له به‌رنامه‌ی (هێڵی سێیه‌م) رادیۆی نەوا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌وه وتی: (یه‌كێتی و پارتی) ئێمه‌شیان به هه‌ڵه‌دا برد‌و وامانزانی په‌ندیان له مێژوو وه‌رگرتوه، نا ئەهلن لێ نەزانن نا دڵسۆزن”.
د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، لە بارەی پرۆسەی ریفراندۆم دەڵێت،”پارتی و یەكێتی ئێمەیان بەهەڵە بردوە چاوەڕێمان كرد ئەوانە راست بكەن لەگەڵ یەكتری، نەك راستیان لەگەڵ یەكتر نەكرد، لە ناوخۆشیان ناڕاستن، گەندەڵیەكانیان تەنها هەر گەندڵی ئیداری و دارایی نییە، گەندەڵێ تەنزیمی و گەندەڵێ داخیلیە، نا ئەهلن لێ نەزانن نا دڵسۆزن، ئەو دوو هێزە (پارتی و یەكێتی) مەسولیەتی گەورە لە ئەستۆیاندایە”.
هاوكات د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، گوتی، “ئێمە چەند جار لە (پارتی و یەكێتی)یمان تەئكید كردەوە، ئەگەر ئێوە دەزانن ناتوانن بەیەكەوە ئەو مەسولیەتە هەڵگرن، با ئەو خەڵكە توش نەبێت، با ئێمە توشی هەڵە نەبین، بەڵام تەئكیدیان دەكردوە كە دڵنیابن بە هەڵەشیان بردین”.