کورد بە جوانی ورد بینی لە سیاسەت ناکات

لەلایەن ستاندار Posted on 426 جار بینراوە

مەھدی کاوانی
ئەو ڕۆژەی کە بەڕێز مەسعود بارزانی واژۆی بۆ ئەمەریکیەکان کرد بە ئامادە بوونی نوێنەری حکومەتی ناوەند کە ئەگەر لەبیرم نەچووبێ ، ۱۱خالی بە خۆوە گرتبوو ، بەلای منەوە دوو خاڵ دەناویاندا دەچووە خانەی مشت و مری لە سەر کردن . خاڵێکیان دەبێ پێشمەرگە دوای داعش بگەڕێتەوە ئەو شوێنانەی پێش ھاتنی داعش کە دەکاتە ساڵی ۲٠۱٤ وخالێکی تریش نابێ پێشمەرگە بچیتە ناو موسل .

ناوی موزەکەرەی تەفاھومی لێنراو ٤٥٠ ملیۆن دۆلاریش بۆ پێشمەرگە تەرخان کرا لە بڕی بەشداری کردنی لە شەڕی داعش بەو مەرجەی کە لە ۱۱ خالەکەوە ھاتبوون . من وەختی خۆی گۆتم ئەو سنوور دارکردنەی پێشمەرگە ، ھۆیەکی لە پشتەوەیە . جا لە بەر تورکیایە ، کە نەیان دەویست بەشدار بێت ، یان نا یەکریزی سیاسی کوردان بێت یان ھەر ھۆکارێکی تر . ھەروەھا ئەو سنوردار کردنەشم بە نێگەتیف بۆ کوردان ھەژمار کرد .ھەرەوەھا ئاماژەشم لە زۆر لە بابەتەکانم بەوە دەدا کە دوای داعش و کۆنترۆل کردنەوەی موسل حکومەتی ناوەند ھەوڵ دەدات سەرکەوتنەکانی بە سەر داعش و بە دوایەوە بەوەوە ئیستسمار دەکات کە لەناو نایەکریزی سیاسی کوردان بتوانێ ناوچە جێناکۆکەکان بخاتە ژێر کۆنترۆلی خۆیەوە .

ھەندێ جار لە ئاماژە پێکردنی بابەتە بڵاو کراوەکانم دەمگۆت ڕەنگە لە بەر بەھێزبوونی حەشدی شیعی و زیاد بوونی ھەژموونی ئێران بە سەر عیراق و کوردستان ، ئەمەریکا ئەوە لە حکومەتی عیراق قبوڵ نەکا کە بە ھێز ، ناوچە جێناکۆکەکان بخاتە ژێر کۆنترۆلی خۆیەوە و ھەندێک جاریش دەمگووت ڕەنگە ئەمەریکا بەو نزیک بوونەوەی حکومەتی ھەلێر لە تورکیاو حکومەتی سولێمانی لە ئێران و ئەو نارێکیە سیاسیەو پەکخستنی پەڕلەمان و دامەزراوە مەدەنیەکان و ئیدی و ئیدی بیەوێ پارتی و یەکیەتی دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە ، پێدرێژی نەکەن دواترو بە ڕێگایەکی تایبەت بە خۆیەوە دووبارە داکۆکی لە کوردان بکات .
من وەھا لە مەسیجی ئەمەریکیەکان بە لێدوانەکەی بریکمەکگۆرک و نامەکەی تیلەرسۆنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ بارزانی گەیشتم ئەگەر ڕیفراندۆم نەکەن لە ھێرشەکانی بە غدا بۆ سەرتان دەتان پارێزم ئەگەر بشی کەن داکۆکیتان لێ ناکەم .
گرنگ ئەوەیە لە بەر ریفراندۆم بێت ، ھۆکاری موزەکەرەی تەفاھوم بێت ، یان ھۆکاری تر ، ڕێکاو ڕێک پێشبینیەکانم لە مەڕ دووبارە کۆنترۆل کردنەوەی ناوچە جێناکۆکەکان ھاتە جێ . لە کاتی ھێرشی تورکیا بۆ شەنگارو قەرەچوغ لێدوانێکم بۆ ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکا دا ، دەناویدا ئەو ئاماژانەی سەرەوەم خستە ناو باس و خواسەکانم .
عەرەبەکان دەڵێن لسە فی رابعە النھار .
واتە سەرەتایەو زۆری بە دواوە دێت کوردیش لە وردبینی کردن زۆر لاوازە .
لە سەر ئەو بەرجەستانەی ئێستا کە کەوتوونەتەوە ، ھەندێکیان :
۱_ عەبادی بەو سەرکەوتنانەی غرورێکی زۆری پێوە دیارە و دەیەوێ داخوازیەکانی کورد بۆ ئاستی ئۆتۆنۆمیەکەی حکومەتی سەدام تەسک کاتەوە . و لە سەر ئاستی حوکمی پارێزگاکان مامەلە لە گەڵ کورد بکات .
۲_ نوری مالیکی دەیەوێ مامەلەی دوو سیستەمی ئیداری لە گەڵ حکومەتی ھەرێم بکات واتە زۆنی زەردو سەوزی جاران .
۳_ ئەمەریکا دەڵێ دەبێ ئیدارەی جێناکۆکەکان بە ھاوبەشی بکرێت و مادەی ۱٤٠ جێبەجێ بکرێت و ھەموو ڕێوشوێنەکان بە پێی دەستوور بێت و دەبێ ھەژموونی ئێران لە ھەرێم نەمێنێ و حەشدی شیعیش لە ناوچە جێناکۆکەکان بچێتە دەرەوە .
دیسان ئەمەریکا دەستخۆشی لە دەست لە کارکێشانەوەکەی مەسعود بارزانی کردو دەڵێ دەبێ حکومەتەکەی نێچیرو قوباد تا ھەڵبژاردنی ساڵی ۲٠۱۸ کاری لە سەر بکرێ و حیزبە سیاسیەکانی کوردستانیش ھاوکار بن لە گەڵ ئەو حکومەتە و ستایشی ڕۆلی پێشمەرگەشی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەکانیان دژی داعشو لێرەو لەوێش دووبارە مەشق پێکردنی پێشمەرگە لە لایەن ئەمەریکی و ئەوروپیەکانەوە دەکەوێتە ناو باس و خواسەکان .
٤_ بەرەی ئۆپۆزسیۆن یان بەرەی دژ بە خواستە پاوانکراوەکانی پارتی و یەکیەتی ئێستاکە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و خەریکە دکتۆر بەرھەم سالحیش دەچیتە ناو ڕیز بەندیان . لە دەرەوەی وانیش کە ھەمدیسان لە گەڵ پاوانخوازی یەکیەتی و پارتی کە یەک ناگرنەوە ، بە پلەی یەکەم شەقامی تووڕەو زۆرانێک لە دەستەو تاقمەکانی ناو یەکیەتیە لە بابەت لاھور تالەبانی و زۆرینەی دەزگای سەرکردایەتی یەکیەتی و دەزگای ناوندیان و زۆرانێک لەجەمعبەندی کادیرانیان و لێرەو لەوێ بەشێک لە ئەندام پەڕلەمانتارەکانیش دەناویاندانە . جولانەوەی نەخێریش کە ئێستا بەرەی نوێیان لەخۆ ناوە ، ئەوانیش بەش بە حالی خۆیان جەماوەری خۆیان ھەیە . ئیدی نازانم ئەو دووبەرە دژ بە پاوانخوازیەکانی پارتی یەکیەتی لە دواجاردا یەک دەگرنەوە یان نا .
‎با مەکتەبی سیاسی یەکیەتییش دەناو بڕیارە سیاسیەکانی سەرەوە قسەی ئەول و ئاخیر ھی خۆیان بێت بەڵام ھەم بە گوێرەی ئاماژەکانی سەرەوەو ھەم بە گوێرەی مقۆمقۆکانی کۆنگرەی دادێیان و بە دوایەوە، چاوەڕوانی پەرتەوازە بوونی تریشیان لێ دەکەوێتەوە .
٥_ ناشکرێ بڵێین پارتی ھێزێکی سیاسی یەکگرتووە . پێش ئەو وەرچەرخانە نوێیە بەشی ھەرە زۆری دەسەڵاتەکانی پارتی لای مەسعود بارزانی ومەسروری کوڕی و کوڕەکانی تریشی کۆببۆوەو ئێستاش ئەو دەسەلاتانە بۆ نێچیری برازای گواستراوەتەوە . ئایا مەسرور ئەوەی پێ قبوڵ دەکرێ ؟ دانیشتنەکەی پەڕلەمان و ئەو توندو تیژیەی لێی کەوتەوە ، پێمان دەڵێ نەخێر .
پرسیاری تریش دێنە گۆڕێ ئایا نێچیر دەتوانێ دوور لە خواستی مەسرور و مامی بۆ ئەکتیڤ کردنی حکومەت و چالاک کردنەوەی پەڕلەمان و دامەزراوە مەدەنیەکان کارو کاردانەوە بکات . جێ خۆیەتی بڵێن نێچیر دەکەوێتە بەر دوو بەرداشی ڕازی کردنی یەکیەتی وبزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ و ئەوانی ترو بەجێ گەیاندنی خوستی ئەمەریکیەکان بۆ ئەو بارە نوێیەی حوکمڕانی لە کوردستان و چاو سۆرکردنەوەی مام و ئامۆزای بەوەی کە زۆر بۆ دژە پێشترەکانیان ، شل نەکات .
٦_ وەھاش تێنەگەین حکومەتی ناوەند بەو سەرکەوتنەی بە سەر داعش و کوردیەوە ، بە دەست ھێناوە ، ئیدی بە دوایەوە ڕێگاکانی بەردەمیان بۆ فەرش کرابێ . وەختی خۆی نووری مالیکی کاندیدی ھاوبەشی ئەمەریکاو ئێران بوو دەناو تەوازوناتی سیاسی ئەمەریکاو ئێران . پێم وا نیە ئەمەریکیەکان بۆ لەمەو دوا ئەو تەوازونە قبوڵ بکەن ئەگەر نا ئێرانیەکان ئیش بۆ نووری مالیکی ناکەن کە ھەڵبژاردنی نوێ بباتەوە . حەیدەر عەبادیش بە تایبەتی ئەگەر زۆر شت تا نیسانی ساڵی دادێ بە گوێی ئەمەریکیەکان بکات ، ھەلی دەرچوونی بۆ سەدەی حوکم کەمتر دەبیتەوە . قسەیەکیش ھەیە کە ئەمەریکیەکان تا عەبادی لە بەردەم جەماوەرە غرورەکەی زۆر ئیحراج نەبێت . تا کۆتایی ھەڵبژاردن ھەندەک بێدەنگی لێ بکەن .
۷_ دەبی حیسابیش بۆ بەرەی سوننی بکەین کە سعودیەکان لە پشتیانەوەن ، حکومەتی ناوەندیش کە لە گەڵ ئێران دەناو ھاوکاری یەکتری دان ، وازیشی لە سعودیە نەھێناوە کە دوا بە دوای داعش زۆر بە فراوانی دەکەونە ناو پڕۆژەو پڕۆژەکاری ئابووری بە تایبەتی لە موسڵ خۆشتان دەزانن ئێران و سعودیە دووجەمسەری دوژمنی یەکترن و ئیدی ئەوەش خۆی لە خۆیا ھاوکێشەیە دەناو بەزمی عیراق دایە .
۸_ حیسابی پەکەکەو بەشەکانیشی بکە کە ئەو دەنگۆیانەی پێشتر ھەبوون کە گوایە ئەمەریکیەکان دەیانەوێ لە ناو لیستی تیڕۆڕ دەریان بێنن ، ئێستاکە دەنگۆکان سنووری فراوانتری بە خۆوە دیوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.