خانەی ڕاپەڕاندن لەنێوان کار و کاردانەوەدا

لەلایەن ستاندار Posted on 499 جار بینراوە

کامەران خدر

ھەڵبژاردنی ئـەندامانی خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەی گۆران و رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە لەناو خانەکەدا، ھەنگاوێکی نوێ و گرینگ بوو لەخەباتی سیاسی و رێکخراوەیی بزوتنەوەکەدا، ئـەم ھەنگاوەی گۆڕان دوای کۆچی دوای رەوان شاد(نەوشیروان مستەفا) بەیەکێک لەوەرچەرخانەکانی تەمەنی سیاسی گۆران دادەندرێت. بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕابردووداو لەتەمەنی سیاسی خۆیدا دەیان کاری سیاسی و وەرچەرخانی گەورەی لەپرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی ئـەم وڵاتە ئەنجامداوە، ھەر لەدروستکردنی ئـۆپۆزسیۆنێکی بەھێز تاوەکو نەھێشتنی وەھمی ترس لەناو زھنەتی تاکی کوردی.

گۆڕان لەڕابردودا ھەمیشە خۆی کار بوووە و خاوەنی کار و بریاری سیاسی وازع بووە بەجۆرێک کەبریارەکانی ئـەم ھێزە ھیچ کاتێک تاق و تۆق و ھەوراز و نشێوی تێ نەکەوتووە، بەڵام بەداخەوە لەئـێستا گۆڕان لەژێر ھەیمەنەی خانەیەکی متبوودایە ئـەم خانەیە بزوتنەوەکەیان لە ھێزی کار کردووە بەھێزی کاردانەوە، و مەودای کارکردنی گۆرانیان تەسک کردۆتەوە لەدەرکردنی بەیاننامە وەک کاردانەوەیەک دژی کارەکانی ھێزە سیاسییەکانی تری نێو گۆڕەپانەکە. پێ ویستە ئەم میتۆدەی کە ئێستا خانەکە مومارەسەی دەکات لەکاری سیاسی تێپەرێندرێت میتۆدێکی نوێ و بە ئالیەتێکی نوێ بێتە کایەوە، چونکە ئەم شێوازە لەکارکردنە هێزی لە بزوتنەوەکە بریووە و گۆرانی قەتیس داوە لە بازنەیەک و ناوچەیەکی دیاری کراودا ئەم جۆرە کارکردنە ئەگەر بەردەوام بێت مەترسی گەورە لەسەر گۆران و فەزایی گشتیدا دروست دەکات.

لەم نێوەندە ئەرکی سەرەکی دەکەوێتە سەر شانی جڤاتی نیستمانی بزوتنەوەکە کە بەرپرسیارە لە چاودێری کردنی خانەکە و راسپاردنی خانەکە بە رایی کردنی کارەکان، پێ ویستە جڤات تەواوی فشارەکانی خۆی چر بکاتەوە لەسەر گۆرینی شیوازی کارکردنی خانەکە و لەحاڵەتی نەگۆرانیش، هەرچی زووە ئامادەکاری بکات بۆ هەڵبژاردنە نێوخۆییەکان کە بریارە لە کۆتایی مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێت. چونکە قۆناغی ئێستای کوردستان دوای ١٦ ئۆکتۆبەر قۆناغێكی نوێ یەو پێوستی بەگۆرانکاری نوێش هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.