ئەم تەنازولە لە پێناو چی

لەلایەن ستاندار Posted on 652 جار بینراوە

هۆگر عومەر

سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم رۆژانە لە رێگەی راگەیاند و پرێس کۆنفرانسی رۆژنامەوانی تەنازول لە مافە رەواکانی کوردستان دەکا، ئاخر لە پای چی ئایە بارو دۆخی دارایمان خراپە, یاخود بارو دۆخی سیاسیەکان ئەم بارە بەهۆی چەند یاسا و بریاری هەلەی حزب و حکومەت خولقاوە ئێستا رۆژانە تەوژم و بلقەکانی بەدیار دەکەوێت, چارەسەری ئەم دۆخە بە راست کردنەوەی بریارە هەلەکان دەکرێت نەک تەنازول کردن وەک:

١.هەلوەشانەوەی خانەنشینی ناسایی نا هاوسەنک ,سەیرە لەم هەرێمە زیاتر ١٠٠٠ خانەنشینی پلە تایبەت هەیە کە مانگانە موچەیان٦٠٠٠٠٠٠٠٠٠ شەش ملیار دەکا.

٢.هەلوەشانەوەی فەرمانبەرانی نایاسی واتا ئەوفەرمانبەرانەی کە لەسەر میلاکی حکومی دامەزراون کار بۆ کەس و دامەزراو حزبیەکان دەکان بۆیە ئەمانە بوون بە بار لەسەر حکومەت .

٣.رێکخستنی راژەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی هاوسەنگ و لەبار و بەدواداچون بۆ پلە و مەرتەبەی هەر فەرمانبەرێک بەجۆرێکە دامەزراندن بە پلەی ١و٢و٣ موچەیان بەرز کردۆتەوە بەجۆرێکە فەرمابەر هەیە گەر سالانی خزمەتی لەگەل تەمەنی بەراورد بکەی دەرئەنجامی سەیر هەیە ,بەجۆرێکە لە تەمەنی ١٠ سالان کۆلیژی تەواو کردوە و داشمەزراو, لە بوار سەربازی ئەمە تیبینی کراوە .

بۆیە چاک کردنی ئەم خالانەی سەرەوە و چەندین خالی تر ..وادەکات خەرجیەکان کەم ببنەوە و نزیک ببێتەوە لە داهاتی ناوەخۆ ,بۆیە چاک کردنی بار و دۆخی دارایی ناوەخۆ زۆر گرنگتر لە %١٧ عێراق چونکە ئەم بارەی ئێستای کوردستان گەر بودجەی١٠٠ % بنێرت بەم شیوەیە بەش ناکات ,ئێستا کاتی بریاری جددی لە لایان حکومەتی هەرێم دەربچێت کە دوور بێت لە ئینتمایەی حزبی و کەسی تا سەرکەوین لەم شەرە چارەنوسە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.