خوێندنەوەیەک لەسەر پرسی “لە سعودیە چی روودەدات؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 446 جار بینراوە

خوێندنەوەیەک لەسەر پرسی “لە سعودیە چی روودەدات؟!
وەزارەتی دەوەی ئەمەریکا چی بە نێردەکانی هەرێم گۆت؟!

نیاز حمید

چەند رۆژی رابوردوو ، لە سعودیە ئەمیر محەمەد کوڕی شا سەلمان دەستی کردووە بە دەستگیرکردنی زیاتر لە ۱۱ ئەمیر و ۲٠ وەزیری پێشوو بە تۆمەتی گەندەڵێ و تالانکردنی مالی گشتی .
لە یەکێ لە لێدوانەکانی محمەمەد بن سەلمان دەڵێت: تەنها لە نێوان ساڵی ‎۲٠٠۱ -۲٠۱٤ زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دۆلار لە خەزینەی دەوڵەت نەماوە.
ئەم ژمارە مەترسیدارە ، باسکردنی لەلایەن باڵاترین پۆست دوای شای سعودیە ، گرنگی خۆی هەیە.
ئەوانە لە ئەمیرەکان دەستگیرکراون ، سێیانیان ، خاوەنی گەورەترین ئیمپتراتۆریەتی میدیاین ، لەوانە:
– وەلید کوری تەڵاڵ ، خاوەنی تۆری میدیای رۆتانایە ، تەنها سەرمایەکەی کە دەستی بەسەرداگیراوە دوو ترلیۆن دۆلارە ، هەر بۆ زانیاریتان دەوڵەمەندترین کەسێتیە لە جیهاندا.
– ئەمیر وەلید ئیبراهیم خاوەنی تۆڕی میدیای mbc ، ئەویش دەستگیرکراوە.
– ئەمیر صالح کامل و کوڕەکانی خاوەنی تۆڕی میدیای art.
ئەمە سەرباری ئەوەی سەدان لە پیاوی ئاینی و نووسەر و خاوەن رۆژنامەی دەستگیرکراوە.
یەکێ لە ئەمیرەکان ، وەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی لێوەدەکریت ویستویەتی بە فرۆکەی تایبەتی خۆی هەڵبێت، فرۆکەکەی کەوتۆتە خوارەوە و مردووە.
هەموو ئەو هەڵمەتەی کە ئەمیر محەمەد دەستی پێکردووە لە ژێر ناونیشانی بەرەنگاربوونەوە ی گەندەڵییە.
دەبێت بوترێت ، هەموو ئەمیرەکان فرۆکەی تایبەتی خۆیان هەیە و بۆ کاری خێزانی و سەفەر بەکاریان دەهێنن ، لەدواین بڕیاریدا ، ئەمیر محەمەد سەلمان ، هەموو ئەم فرۆکانەی لە فڕین قەدەغە کرد.
لە ناوخۆی سعودیەدا ، لەسەر ئاستی خەڵکیدا پێشوازییەکی گەورە لەو هەنگاوە کراوە ، بەڵام هەندێ لە میدیاکاران ئەوانەی لەدەرەوەی سعودیە دەژین بە گومانەوە سەیری وەها هەنگاوێک دەکەن ، بە کردەی خۆ سەپاندن و خۆ بەهیزکردنی محەمەد کوری سەلمان دەیحەسبینن.
بە هەرحاڵ خەڵکی لە سعودیە ، پێشوازییەکی باشیان لەو هەنگاوە کردووە ، بەتایبەتی لە و ولاتە بەدرێژایی مێژووی بوونی هیچ جۆرە کردەیەکی وا رادیکاڵ لە ناو خودی ماڵباتی دەسەڵارداریی سعودیە رووی نەداوە.
هەندێ لە میدیاکاران وای دادەنێن ئەمەی کراوە پلانی ئەمەریکایە ، پێش چەند رۆژێک پێش ئەم پلانە ، زاواکەی ترامپ لە سعودیە بووە، گومان دەکەن کە ئەمەریکا لە پشت ئەو پلانە بێت.
ئەمەریکا دەیەوێت ئەو داهاتە زۆرەی سعودیە لە رێگای گەندەڵییەوە کەنالیزە نەکرێت کە لەدواجاردا بۆ تیرۆر و بۆ گیرفانی ئەم وئەو بڕوات و پەرشوبلاو ببێتەوە ،بەڵکو دەیەوێت ئەو داهاتەی سعودیە بەتەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سعودیە بێت بۆ ئەوەی لە دواجاردا بۆ پرۆژەگەلێکی ئابوری و سیاسی هاوبەش لەگەڵیدا خەرج بکریت.
دەبێت بوتریت سعودیە نزیکەی ۱٠-۱۲ ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە هەناردە دەکات.
بنەمالەی بارزانیش بە هەمان ستایل و مۆدێلی مالباتی دەسەڵاتداریی سعودیە ،فرۆکەی تایبەتیان هەیە ، تۆڕی میدیای رووداو و کەی ۲٤ یان هەیە و، هێزی پارا مێلێشیاتیان هەیە و بیرە نەوتیی کەسەکانی ناو بنەمالەیان هەیە و داهاتەکەی بۆ خۆیانە.
وێکچونێکی زۆریان لە نێواندایە.
ئەمەریکا نایەوێت ئەو مۆدێلە لە ئیمپراتۆریی لۆکالی لە ناو دەولەتدا دورست ببێت کە لە کۆتاییدا تیرۆر بە هۆیەوە گەشەدەکات و، ئیمنکاناتی دەوڵەتیش بۆ پرۆژە هاوبەشەکانیان کورت دەهێنێت.
لە سەرجاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە زانیومە ، کۆمەڵێک نێردەی هەرێمی کوردستان لە چین و توێژی جیاواز پێش گالتەجاریی ریفراندۆم لە رێگای کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەلایەن وەزارەتی دەروەی ئەمەریکاوە داوەتکرابوون ، لە یەکێ لە دانیشتنەکان بە ئامادەبوانیان گوتبوو :ئیدی رێگا نادەین پارتی خاوەنی میدیایەک بێت کە درۆ و رق و کینە لە نێو پێکهاتەکان بلاوبکاتەوە و رێگەش نادەین خاوەنی داهات و مێلیشیات بن.
لە کۆتاییدا وامەزەندە دەکەم لیستی ئەوانەی خۆیان لە پشت شیشی ئاسنی زیندانەکان دەبیننەوە لە سعودیە درێژتر ببێت و تیایدا سەری گەورەی دیکە ببینین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.