چاودێران: ئەوەی بارزانی بەرامبەر ئەمریکا وتی دەبو بە تورکیای بڵێت

لەلایەن ستاندار Posted on 466 جار بینراوە

ستاندەر
لەیەکەمین دیداریدا دوای وازھێنانی لە پۆستی سەرۆکی ھەرێم بارزانی رایگەیاند ئەوان پێداچونەوە بە پەیوەندیەکانیان دەکەن لەگەڵ ئەمریکا.
ئەو لێدوانە کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا ھێناوە لەلایەن چاودێران و میدیا ناوخۆییەکانی ھەرێم، بەشێک لە چاودێران پێیان وایە ئەوەی لەگەڵ کوردستان راستگۆ نەبو تورکیا بو نەک ئەمریکا بۆیە دەبو بارزانی بڵێت پێداچونەوە بە پەیوەندیەکان لەگەڵ تورکیا دەکەین، بەو پێیەی لەچەندین بۆنە پێشتر تورکیا لەکاتی ھەڵکردنی ئاڵا و ھەڵوێستی تر بەڵێنی پاڵپشتی باشوری کوردستانی دا بەڵام نەی بردە سەر، چاودێریان ھاوکات ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن نەرمی ھەڵوێستی بارزانی بەرامبەر تورکیا ئەگەری ئەوە ھەیە پەیوەندی بە ھەندێ پەیوەندی و گرێبەستی ژێربەژێر ھەبێت کە نەتوانرێ پشتگوێ بخرێن.

پێشتر ئەمریکا بە فەرمی دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆم و مەترسی لێکەوتەکانی دەربڕی بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.