یەکەمین قۆناغی تەمبێکردن

لەلایەن ستاندار Posted on 453 جار بینراوە

ئامانج هەرتەلی

ئەوانەی کە گوێناگرن و نایانەوێت راستیەکان بزان، لەگەڵ ئازارەکانی گەل ناژین و دەشیانەوێت لەگەڵ هاوڵاتیان بژن، لەدورە وە لە دوورەوە لە بەبێ تێگەیشتن لە کێشەکانی خەڵک کەوتنە لەخۆ بای بوون، چونکە بۆخۆیان ساد لەدوای سات ژمارەی حسابی خۆیان روو لەهەڵکشان بوو، هی خەڵکیش بەرەو داکشان،

بۆیە واتێدەگەیشتن خەڵکیش وەک ئەوان لە ژیانی شاهانەی دەژیت، بەردوامیش لە دوورەوە لەناو ئاپۆرای جەماوەی چەپڵەرێزانی خۆی دۆزیوەتەوە، ئەمەش سەرەنجام گەیاندی بە غروری و لە خۆ بای بوون، تاکار گەیشتە ئەوەی خۆ لەو وڵاتانە بەبەهێزتر بزانن، کە تەحەکوم بەهەموو جیهانەوەدەکان.

ئەو غروریەی دەسەڵات دارانی هەرێمیان گەیاند بەوەی کە وڵاتان بیر لە تەمبێکردن بکەنەوە، تەمبێکردنی دەستەڵات دارانی هەرێم کاتێک بەهەموو ڕێگایەک داوای ئەوەیان لە هەرێم کرد دەرگای شەڕێکیتریان بۆنەکەنەوە، بەرنامەو کاری ئەوان لەبەرامبەر تیرۆر تێکنەدەن، خزمەتیش بە بەرنامەیەک نەکەن کەگەلی کورد بەرەو هەڵدێربەرن، بەڵام ئەوان نەک گوێیان نەدا بە خواستی ئەمریکا و گەلەکەیان.

بەڵکو ڕێگایان بۆ خەونی چەندین ساڵەی نەیارانی کورد کردەوە تا ئاسانتر کارەکانیان بکەن، ئەمریکاو هاوپەیمانانیشان واڕەنجاند تا وایلێهات بەدیاریانەو دابنیشن و ببینن بەچاوی خۆیان بزانن ئەوانەی هەڕەشەیان دەکرد، دەتوانن چەند خۆیان بگرن؟ بەجدی ئەمریکا بە دەسەڵاتداری هەرێمی ووت کاتی مانەوەتان لەدەسەڵات کۆتای هاتوە.

چیتر ناتوانن لەژێر هەژموونی ئێمەدا درێژە بە ستەم بدەن، لەکاتێکدا ماوەیەکی زۆرە بەدیار هەموو پێشێلکاریەکانتانەوە بێدەنگیان هەڵبژاردوە، چاوپۆشی لەهەموو ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیاکانی تابیبەت بە پێشێلکاریەکانی هەرێمیان کردوە، لەولاشەوە ئەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی هێنایە خەت و چیتر چاو لەم دەسەڵاتە نەپۆشن و کاتی ئەوەیە تەمبێکردنێکی دابدەن و بەهێواشی دوریان خەنەوە لەدەسەڵات تاکو خەڵکی هەرێم نوقمی ئاڵۆزی نەکەن، خۆشیان لەهەڵڵا و لۆمەی خەڵکی خۆیان بپارێزن لەئاست پشگیری ۲٦ ساڵی ڕابردووی وڵاتەکانیان بۆ هەرێم کە کردوویانە. خۆ دورخستنەوەش لە کێشەی گەورەی هەرێم،

بۆیە دەیانەوێت دەسەڵاتی هەرێم بگۆڕن، هەروەها دەسەڵات دارانی هەرێمیش زیاد لەحەد پێیان لەبەڕەی خۆیان ڕاکێشاوە تا کار گەیشتۆتە وەستانەوە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان لەناوچەکە، بۆیە هاوپەیمانانی توڕە کردوە، ئەم توڕەیە بەتەنیا لەسەر وەستانەوەی نیە لەدژی بەرژەوەندیەکانی هاوپەیمانان، بەڵکو هاوکاتیشە لەگەڵ ناڕەزای و توڕەی خەڵک لەدەسەڵاتی هەرێم لە ناوخۆ بەهۆی گەندەڵی و نادادی.

ئەمەش ئەو پەیامەی دایە هاوپەیمانان، کە لەلایەن گەلی کوردوە وەک پشگیری دەسەڵاتێکی ستەمکار تەماشا نەکرێت بیریان لەگۆرینی ئەم دەسەڵاتەی کوردی کردۆتەوە، لەدوای ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ئەم ریفراندۆمە دەرفەتێکی گەورەی دایە هەموو جیهان کە چیتر نەتونن پشگیری ئەم دەسەڵاتە بکەن، لە ١٦ی ئۆکتۆبەر حکومەتی عیراقیان گەراندوە ناوچە جێناکۆکەکان. هەموو هاوکێشەکانیان لەسەر لەبەری ئاواژوو کردوە.

ئەم وەرچەرخانە تەواوی مێژووی فەرمان ڕەوای ۲٦ ساڵی ڕابردووی لە شەو ڕۆژێکدا ئاواژوویان کردەوە، ئاواژوویان کردەوە تاکو گەلی کورد تێبگات فەرمان ڕەوای هەرێم لەسەر تەخوین کردن و دژایەتی کردنی یەکتری بناغەیان دارێژراوە، ئەم بناغەیە لە ئەساسەوە بۆ کردنە دووژمنی یەکتری هاوڵاتیان تەلاری ستەمکاری لەسەر بنیات ناوەوە، تاڕۆژگاری بە ئەمڕۆگەیاند لە شکاندنی شکۆی تاکی کورد چ لەئاستی ناوەخۆ و چ لەئاستی جیهان بەرامبەر بەدۆست و دووژمن.

کاتی ئەوەیە گەلی کورد لە ئاستی جەماوەری یەک بگرێت و پشت لەنوخبەیەکی دەسەڵات داری فاشیل بکات و هەموان دەست لەناو دەست بیر لەوەبکەنەوە لەدادگای گەلدا دادگایان بکەن. ئەگەر وانەکرێت تەواوی گەلی کورد دەبێتە قوربانی و ئەوانیش لەپێناو مانەوەیان هەموو ڕێگایەکی نایاسی دەگرنە. وەک چۆن لە رابردوودا هەموو رێگایەکیان بۆ مانەوە هەڵبژارد،

لەولاشەوە تەواوی جیهان خەونی لەمێژینەی گەلەکەمان لەبار دەبات و بەسەدان ساڵیتر جۆشدان ناگەینەوە بەو دەستەڵاتەی کەهەرێم دوای روخانی سەدام دەستی کەوتبوو. ئەم دەسەڵا دارانەی کە پێیا وایە هەمووشتێکیان شاراوەیە وەک شارەوەی خۆیان لەگەل، گەل تەواو ئاشنایە بەکارەکانیان بەڵام ئەوانن بزر لە میللەت بەهۆی ڕاوێژکاری خراپ. لە خۆ بای بوون و هەست نەکردن بە ئازاری خەڵک. ئەم هەست نەکردنە لە ئەنجامی راوێژکاری خراپ لەلایک و تێربوون لە سامانی میللەت بەئەندازەی زۆر هەوڵدان بۆ برسیکردن بۆ مانەوە لە دەستەڵدا بۆ هەمیشە لەلایەکیتر.

دواجار ئەم هەموو سەر کێشیەیان گەیاندنی بەتەمبێکردن، لەلایەن هاوپەیمانان ئەمەش هەژان و وەر چەرخانێکی مێژووی گەورەبوو، بۆگەلی کورد، ئەم ژانە رۆژگارێکی نوێ خولقاند، ئەوانەی دەستیان گرتبوو بەسەر پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم لە ژێر گوشاری جیهانی و ناوەخۆیدا دەستیان پێ لەکار کێشایەوە، کێشەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمیان کۆتای پێهینا، لەلایەکیتر دەیان کێڵگەی نەوتیان لێسەندنەوە، لەگەڵ گومرگ و فرۆکەخانە،

لەولاشەوە ئەو بەرنامەیان لێ تێکدرا کاتێک بەلەخۆبایبونەوە دەیان ووت: موچەی فەرمانبەران ناچێتەوە بۆ دۆخی خۆی. بۆیە ئەو ژانە وەر چەرخانێکی نوێ بوو، ئەگەر ئەوانە خوازیاری مانەوەن پێش خەڵک پەرۆشی خۆیانە کاتی ئەوەیە ئەوەی بردوویانە بیهێنەوە کوردستان ژێرخانی هەرێم ببوژێنەوە، واز لەدەسەڵات بهێنن و لێگەرێن خەڵک خۆیان کار و باری خۆیان بگرنە دەست، تاکو شۆرشێک کۆتای پێنەهێناون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.