کۆسڕەت ڕەسول وەڵامی دەنگۆی ھەبونی پارەی لە دەرەوە دەداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 454 جار بینراوە

ستاندەر
کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “بێمنەتە” لەوەی ھەرکەسێک پارەو موڵکی ئەو لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان شک دەبات دەستی بەسەردابگرێت.

قسەکانی کۆسرەت رەسوڵ لەوەڵامی ئەو دەنگۆیانەیە، کە چەند رۆژێکە بڵاودەکرێتەوە، ئەوەش لەبارەی ئەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و بەشێک لەپەرلەمانتارانی عێراق لیستێکیان ئامادەکردووە، کە لەپارەو موڵکی ئەو بەرپرسانەی ھەرێم پێکھاتووە لەدەرەوە ھەیانە، لەناویشیاندا ناوی کۆسرەت رەسوڵ عەلی دەھێنرێت.

کۆسرەت رەسوڵ لەلێدوانەکەدا بۆ شارپرێس جگە لەنیشاندانی “بێمنەتی” لەدەستبەسەرداگرتنی ھەر پارەو موڵکێک لەدەرەوە ھەیەتی راشیگەیاند “پرسی بلۆککردن‌و ھێنانەوەی پارەی بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانی عێراق پێشنیازو بۆچنی خۆمە، کە پێشتر داوامان کردووە ھەنگاوی بۆ ھەڵبگیرێت”.

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی داواشی لەپەرلەمان‌و حکومەتی عێراق کرد لێکۆڵینەوەی ورد بکەن‌و بەزوویی کار بکەن بۆ ھێنانەوەی پارەی ئەو بەرپرسانە، کە لەبانکەکانی دەرەوەی ھەڵگیراون.

کۆسرەت رەسوڵ جەختیشیکردەوە، ئەوەی لەبارەی ئەوەوە بڵاودەکرێتەوە شتی بێبەڵگەن‌و پێشتریش دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە لەدەرەوە موڵک‌و شووقەی گرانبەھای ھەیە، کە ئەوەشی راگەیاند “ئەوە مەرامی سیاسی لەپشتەو بۆ شکاندنی کەسایەتی منە”.

ھەروەھا ئاشکرایکرد، کە ھیچ پاسپۆرت‌و ھیچ حساب بانکییەکی لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان نییەو ھەرچیش لەو بارەوە بڵاوبکرێتەوە دوورە لەراستییەوەو تەنیا قسەی بێبەڵگەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.