یەکێتی سەرجەم کۆبونەوە دوو قۆڵیەکانی لەگەڵ پارتی ھەڵدەپەسێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 433 جار بینراوە

ستاندەر
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، سەرجەم کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەڵپەسارد، ئەم بڕیارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دوێنێ (٧ی تشرینی دووەم)، لە راگەیاندراوی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی، ئۆباڵی شکستەکانی ئەم دوایەی ھەرێمی کوردستان و، لە دەستدانی ناوچە دابڕاوەکانیان، خستەپاڵ گروپێکی نێو یەکێتی، ئەگەرچی ئەو زانیاریانە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام ڕەخنە بەردەوامەکانی بارزانی و پارتی لە بەشێکی یەکێتی تۆمەتبار کردنیان بە خیانەت ناڕەزایی لەنێو سەرکرایەتی یەکێتی دروستکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.