ستاندەر
کەناڵی ھنا بەغداد ئەمرۆ شەممە بڵاویکردۆتەوە بارزانی نامەیەکی ئاراستەی حەیدەر عەبادی کردوە بەڵام تاکو ئێستا وەلام نەدراوەتەوە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە پێشتر عەبادی مەرجی بۆ گفتوگۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم و دان نان بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و چونی وەفدێک کە نوێنەرایەتی سەرجەم لایەنەکان بکات بە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیشەوە.
ھاوکات کەناڵەکە راشیگەیاندوە لەدانیشتنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران سەرجەم فراکسیۆنە کوردیەکان بە فراکسیۆنی پارتیشەوە بەشداری دانیشتنەکە دەکەن.