پەرلەمانی  عێراق خەیاڵ پڵاوی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 222 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

عێراقێکی وێران وشەکەت و ماندوی دوای دەیان ساڵ لەجەنگ وکوشتار ، عێراقێکی تێر لەگەندەڵی و تۆخ لە دواکەوتویی ، عێراقێکی خاوەن دەیان هەزار لاشەی بێ رۆحی ژێر خاک لەپیاوان لەئەنجامی جەنگی دەمارگیری نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبگەرایی و تائیفی و بەرژەوەندی حزب و سیاسەت ، عێراقێکی هەژار لە خۆشگوزەرانی و دابڕێندراو لەپێشکەوتن .

لەکاتێکدا عێراق وەک جەستەیەکی لەجێگەکەوتوو هەرچی دەردە لێی کۆبۆتەوە ، سەیرە پەرلەمانەکەی تاوتوێی تەعدیلی یاسای باری کەسێتی بکات بەشێوەیەک تەمەنی بەشودانی کچ بەپێی یاسا بکات بە (۹) ساڵ ، وەکو هەموارەکەی پەرلەمانی کوردستان دێتە بەرچاو لەکاتێکدا ئەوان خەریکی پڕۆژەی خەتەنەی مێینە بوون کەچی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەدەست دەیان کێشەوقەیران دەیناڵاند ، مەگەر ئەندام پەرلەمانەکان نوێنەری گەل نین ؟ ئەگەر وایە دەی باشە کام خاوەن عەقلی سەلیم بۆتان دەسەلمێنێ عێراق پێویستی بەپڕۆژەی لەم جۆرە هەیە، سەیرە دەڵێی لەم ووڵاتە ناژین .

پرسیاری جددی ئەوەیە بۆچی پەرلەمانی عێراق بیرێک لەم لێشاوی قەیرە و بێوەژنانە ناکاتەوە کەژمارەی هێندە زۆرە مەگەر هەر خۆیان بزانن چەندە؟ ئاخر کچی نۆ ساڵی بەنۆ ساڵی تریش تەمەنەکەی ناگات بەتەمەنی قەیرەیی ، ئینجا ئیدارەدانی ماڵ و منداڵ و ژیانی هاوسەرگیریش بۆ ئەو تەمەنە ! بێگومان گونجاو نیە .

لەکۆتاییدا پەرلەمانی عێراق بەپەسەندکردنی ئەم پڕۆژەیە جاریکی دیکە ئومێدی قەیرەو بێوەژنەکان لەگۆڕ دەنێت ، چونکە دیارە دیاردەی فرەژنی لەم ووڵاتە هاوشێوەی دەیان دیاردەی تر چۆن استغلال کراوە و کێن ئەوانەی دەچنە ناوپڕۆسەکەو بۆچ ئامانجێک ئەنجامی دەدەن ، لەگەڵ ئەوەی نمونەی جوانیش هەن ، ئیتر پەلەمان پێویستە ئەولەویاتی پڕۆژەکانی بۆ هەژاران و چارەسەری قەیرانەکان بێ ، بەدوور لەپەسەند کردنی پڕۆژەیەک کەلە ئێستادا هیچ بیانویەک نایسەلمێنی پێویست بێ بۆ ئەم ووڵاتەی خەڵک ودانیشتوانەکەی لێی ڕادەکات بەرەو هەندەران سەرهەڵدەگرێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.